ئەمریکا بەرنامەی گرین کارتی ڕاگرت
ئیدارەی دۆنالد ترامپ لە ئەمریکا بۆ ماوەیەکی نادیار تیروپشکی گرین کارتی ڕاگرت کە مافی ژیان و کارکردن لەو وڵاتە دەدات. بڕیاری ڕاگرتنی پرۆگرامەکە کە بە پرۆگرامی ڤیزەی کۆچبەرانی هەمەچەشنی (DV) ناسراوە، بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، بڕیارەکە بەهۆی تۆمەتبارێکەوە بووە کە گوایە پەیوەندی بە تەقەکردنەکەی زانکۆی براون و کوشتنی پرۆفیسۆرێکەوە هەیە لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساشوستس.
کریستی نۆێم وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند کە خزمەتگوزاری ڕەگەزنامە و کۆچبەری ئەمریکا (USCIS)ی ڕاسپاردووە کە پرۆگرامی کارتی سەوز ڕابگرن.
نۆێم لە ڕاگەیاندنەکەیدا ڕایگەیاندووە کە کلۆدیۆ مانوێل نێڤێس ڤالێنتی ئەنجامدەری هێرشەکەی زانکۆی براون لە ساڵی ٢٠١٧ بە ڤیزەی هەمەچەشنی (DV1) هاتۆتە ئەمریکا و خاوەنی کارتی سەوز بووە.
نۆئێم وتی، "ئەم کەسە ترسناکە هەرگیز نەدەبوو لە وڵاتەکەماندا وەربگیرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی کشتوکاڵی فەلەستین ڕاگەیاند، سەهیۆنییەکانی داگیرکەر و چەتەکانی جوولەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٣ هەزار و ٤١٣ داریان بڕی.
ئەمڕۆ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا لە میامی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی قەتەر، میسر و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە ئەنجام دەدات.
لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، فڕۆکەیەکی بازرگانی Cessna 550 Citation II لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ناوچەیی ستاتسڤیل کەوتە خوارەوە و پێنج لە شەش کەسی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.