١٨ دیلی فەلەستینی زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەردان
ناوەندی توێژینەوەی دیلانی فەلەستین ڕایگەیاند رژێمی سەهیۆنی هێشتا ١٨ دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆیدا هێشتووەتەوە کە هەریەکەیان زیاتر لە ٢٥ ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەندیدان.
ڕیاز ئەلئەشقەر، بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی دیلانی فەلەستین بە ئاماژەکردن بەوەی کە جیهان تەماشاکەری بەسەرچوونی تەمەنی ئەم دیلانەیە لە پشت شیشە ساردەکانی زیندانەوە، جەختی کردەوە کە زۆرێکیان لە ماوەی ساڵانی درێژی بەندیدا، دەیان کەس لە ئەندامانی خێزان و خۆشەویستانی خۆیان لەدەست داوە، بەبێ ئەوەی دەرفەتی ماڵئاوایی یان تەنانەت دوایین نیگایان بۆ تەرمەکانیان هەبێت.
بە وتەی ئەلئەشقەر، سەرەڕای ئازادکردنی سەدان دیلی دێرین و حوکم دراو بە زیندانیی هەتاهەتایی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان، رژێمی داگیرکەر هێشتا زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە دێرینترین دیلەکانی کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە بەندیدان، دەستبەسەر کردووە؛ لەم نێوەندەدا، ١٨ کەس زیاتر لە ٢٥ ساڵ و ١٠ کەس زیاتر لە ٣٠ ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەندیدان.
ئەو بە ئاماژەکردن بە دۆخی خراپی جەستەیی و دەروونی ئەم دیلانە وتی، "زۆرێکیان تەمەنیان لە سەرووی ٧٠ ساڵەوەیە و تووشی نەخۆشیی درێژخایەن و مەترسیدار بوون؛ ئەو نەخۆشییانەی کە لە ئەنجامی ساڵانێک دۆخی سەخت، ئەشکەنجە و سیاسەتی بەمەبەستی پشتگوێخستنی پزیشکی توندتر بوونەتەوە."
ئەلئەشقەر هەروەها ڕایگەیاند دێرینترین دیلەکان لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی سێ دیلی فەلەستینیی داگیرکراوی ساڵی ١٩٤٨ن بە ناوەکانی ئیبراهیم ئەبوو موخ، ئیبراهیم بیادسە و ئیبراهیم ئەبوو جابر، کە لە ساڵی ١٩٨٦ەوە تا ئێستا، نزیکەی ٤٠ ساڵە لە بەندیدان.
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی دیلانی فەلەستین لە کۆتاییدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نێوەندگیرانی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کرد بە هەڵوێستێکی کردەیی، بۆ ئازادکردنی دیلە دێرینەکان هەنگاو بنێن و ئازادکردنیان وەک هەنگاوێکی مرۆیی و نیازپاکی بخەنە کارنامەکەیانەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٥١ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەدوای دۆخی کەشوهەوای سەخت و لێکەوتەکانی جەنگی جینۆساید، لەگەڵ کارەساتێکی مرۆیی ڕوو لە زیادبوون بەرەوڕوون.
رژێمی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا چەندین هەڵمەتی ئەنجام دا. ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ئەسیرێکی ئازادکراو و یەکێکیان کچێک بوو.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززە.