رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززە.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززەی تۆپباران کرد و هەروەها هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکە ئەنجام دایەوە. هێرشەکە لەو ناوچەیانەوە ئەنجام دران کە سوپای داگیرکەر تێدا جێگر بوونەتە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، تانکەکانی رژێمی داگیرکەر گەڕەکەکانی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەوە هێرشیان کردووە، هەروەها هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراوە. هەروەها ناوچەکانی رەفەح، خان یونس و کەمپی پەنابەرانی بورەیج تووشی هێرش بوونەتە.
شایەتحاڵەکان ڕایانگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلە سەربازییە داگیرکەرەکان بە توندی بۆردومان و بێ جیاوازی تەقەیان لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی کەمپی بورەیج کردووە. لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە دەگوترێ هێرشی ئاسمانی هاوکات لەگەڵ بۆردومانی تۆپخانەکان ئەنجام دراوە.
لەو کاتەوەی ئاگربەست هاتە بواری جێبەجێکردنەوە، رژێمی سەهیۆنی لە ڕێگەی بۆردومان و تۆپباران و وێرانکارییەوە سەدان پێشێلکاری ئەنجام داوە. لە ئەنجامی ئەم پێشێلکارییانە لە ١١ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٣٩١ فەلەستینی شەهید و ١٠٦٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٥١ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەدوای دۆخی کەشوهەوای سەخت و لێکەوتەکانی جەنگی جینۆساید، لەگەڵ کارەساتێکی مرۆیی ڕوو لە زیادبوون بەرەوڕوون.
رژێمی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا چەندین هەڵمەتی ئەنجام دا. ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ئەسیرێکی ئازادکراو و یەکێکیان کچێک بوو.