لە چین شەمەندەفەرێک لە کرێکاران کەوت: ١١ کوژراو
لە پارێزگای یونانی چین شەمەندەفەرێک لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکدا خۆی کێشا بەو کرێکارانەی کە لەسەر ڕێڕەوی شەمەندەفەر کاریان دەکرد و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کرێکاری هێڵی ئاسن گیانیان لەدەستدا.
لە پارێزگای یونانی باشووری چین لە رووداوێکی سەختی شەمەندەفەردا شەمەندەفەرێکی تاقیکاری خۆی کێشا بە تیمێک کە کاریان لەسەر ڕێڕەوی شەمەندەفەرەکان دەکرد.
بە وتەی بەرپرسانی شاری کونمینگ، رووداوەکە لە کاتی تاقیکردنەوەی ئامێرە بوومەلەرزەییەکان لە وێستگەی شەمەندەفەری لویانگ تاون رووی داوە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کرێکاری هێڵی ئاسن گیانیان لەدەستدا و ١١ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٧٢ کەس.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی توندی لەبارەی ھێرشەکەی سەر کۆرمۆر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا و ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کەرەستەی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیی ھەرێم دابین بکەن.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە توندبوونەوەی هێرشە سەربازییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە خاڵە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا کرد.
یەکێتی لیژنەکانی ماسیگرانی غەززە ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکەرییەکان زیاتر لە هەزار و ٩٥٠ بەلەمی ماسیگرتن لەناوبراون و لەسەدا ٩٧ی ماسیگرەکان بێکار ماونەتەوە و هێرشەکان تا ئێستاش بەردەوامن.