هەزاران خێمە لە کەناری غەززە لە ژێر ئاوەکاندا مانەوە
دوای بارینی باران لە کەرتی غەززە هەزاران خێمە لە ژێر ئاوەکاندا مانەوە.
سائیب لەقان وتەبێژی شارەوانیی خان یونس، دۆخی ئێستای شارەکەی بە کارەساتبار وەسف کرد و ڕایگەیاند کە سەرباری بارانبارینی بەخوڕ و کاریگەرییەکانی شەپۆلێکی کەشوهەوا، توانا و کەرەستە سەرەتاییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە زۆر سنووردارن.
لەقان ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئێستادا ٩٠٠ هەزار ئاوارە و دانیشتووی شاری خان یونس ڕووبەڕووی ئەم دۆخە کەشوهەوا نالەبارە بوونەتەوە. ناوبراو بە ئاماژەدان بە وێرانکاریی بەرفراوان لە ناوچەکە، ڕایگەیاند کە جینۆساید بووەتە هۆی لەناوچوونی ١٩٠٠ تەنکی ئاو.
وتەبێژی شارەوانیی خانیونس بە ئاڕاستەکردنی پەیامێکی فریاگوزاری بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، داوای دەستێوەردانی بەپەلەی کرد بۆ ڕزگارکردنی ئەو ئاوارەنانەی کە خێمەکانیان کەوتووەتە ژێر لافاوەوە. دۆخی سەختی خان یونس، پێویستی بە گرنگیدان و هەنگاوی بەپەلەی نێودەوڵەتییە بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتێکی مرۆیی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆکی کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکی لە غەززە، سەبارەت بە خراپتربوونی توندی دۆخەکە لە کەمپەکانی ئاوارەکان لەم کەرتەدا، هاوکات لەگەڵ بارانبارینی قورس و یەکەمین شەپۆلی سەرمای زستانە، هۆشداریدا.
سەید عبدالملک الحوثی، ڕێبەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزب الله-ی لوبنان کرد بۆ فەرماندەی شەهید سەید هەیثەم عەلی تەباتەبایی.
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک ٢٥ ئەفسەری پلە باڵا دەستبەسەر کراون.