هۆشداری سەبارەت بە خراپتربوونی دۆخی ئاوارەکان لە کەرتی غەززە
سەرۆکی کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکی لە غەززە، سەبارەت بە خراپتربوونی توندی دۆخەکە لە کەمپەکانی ئاوارەکان لەم کەرتەدا، هاوکات لەگەڵ بارانبارینی قورس و یەکەمین شەپۆلی سەرمای زستانە، هۆشداریدا.
بەسام زەقوت سەرۆکی کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکی لە غەززە جەختی کردەوە کە کەرەستە بەردەستەکان لەم کەمپانەدا زۆر سەرەتایین و یەکەمین زستانی دوای تێکهەڵچوونەکان، لاوازی و کەموکوڕییە کارەساتبارەکانی خێوەتە کاتییەکانی ئاشکرا کردووە؛ ئەمەش بابەتێکە کە لە نەبوونی هەرچەشنە چارەسەرێکدا، قەیرانەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توندتر دەکات.
زەقوت باسی لەوە کرد، زیاتر لە ٤٠٠ هەزار خێوەت لە کەرتی غەززە تووشی داڕزانێکی توند بوون و بۆ بەرگەگرتن لە بەرانبەر دۆخی سەختی زستاندا گونجاو نین؛ هەر بۆیە جێگرەوەکردنی بەپەلەی ئەوان بە پێداویستییەکی مرۆییی زەروور هەژمار دەکرێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکیی غەززە هەروەها بە ئاماژەدان بە زیادبوونی ئازاری ئاوارەکان لە سەرما و باراندا، وەبیری هێنایەوە کە خێوەتە کاتییەکان ناتوانن چارەسەرێکی بەردەوام و مرۆیی بن بۆ نیشتەجێکردنی خەڵک.
ئەو لە درێژەدا، رژێمی داگیرکاری بە دروستکردنی بەربەست لە هاتنەناوەوەی پێداویستییە سەرەکییە پزیشکییەکان و نەبوونی خواستی باشترکردنی دۆخی تەندروستی لە غەززە تۆمەتبار کرد و سەبارەت بە دەرەنجامە مرۆیییە مەترسیدارەکانی ئەم دۆخە هۆشداری دا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەید عبدالملک الحوثی، ڕێبەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزب الله-ی لوبنان کرد بۆ فەرماندەی شەهید سەید هەیثەم عەلی تەباتەبایی.
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک ٢٥ ئەفسەری پلە باڵا دەستبەسەر کراون.
دوای بارینی باران لە کەرتی غەززە هەزاران خێمە لە ژێر ئاوەکاندا مانەوە.