قەیرانی مرۆیی لە سوودان قووڵتر دەبێتەوە
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناوەندی شاری فاشیر و گوندەکانی دەوروبەری لە ویلایەتی دارفۆری باکووری سوودان ئاوارە بوون، گەیشتووەتە ١٠٦ هەزار و ٣٨٧ کەس.
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، دوای ئەوەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەست بەسەر ناوچەکەدا گرت، دەیان هەزار کەسی دانیشتووی شاری فاشیر ناوەندی پارێزگای دارفۆری باکوور و گوندەکانی دەوروبەری ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠٦ هەزار کەسی ئاوارە لە فاشیر لە ٣٧ قەزادا بڵاوبوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان بەهۆی ئاوارەبوونی بەردەوامی خەڵکەوە دۆخەکە هێشتا گرژی و ناجێگیرە.
سوودان لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ەوە گۆڕەپانی پێکدادانی توندوتیژی نێوان سوپا و ئەو ڕێکخراوە ناحکومییەیە کە لەلایەن وڵاتانی دەرەوە پشتیوانی دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا لانیکەم ٦ کەس کوژران.
دەزگای فریاگوزاری و هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای ئاگربەستەکە، دۆخی مرۆیی لە غەززە هێشتا کارەساتبار ماوەتەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە ڕاگەیەندراوێک داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات بۆ پاککردنەوەی چەکە بەجێماوەکانی سەهیۆنییەکان لە غەززە.
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جۆری MQ-9 Reaper کە سەر بە ئەمریکایە و لە کۆریای باشوور جێگیر بوو، لە کاتی ئەرکێکی ڕۆتینیدا کەوتە ناو دەریای زەرددا.