حەماس داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات بۆ پاککردنەوەی چەکە بەجێماوەکانی سەهیۆنییەکان لە غەززە
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە ڕاگەیەندراوێک داوای هەنگاوی بەپەلە دەکات بۆ پاککردنەوەی چەکە بەجێماوەکانی سەهیۆنییەکان لە غەززە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە ئەو زیان و قوربانییانەی بەهۆی چەکە بەجێماوەکانی دوژمنی سەهیۆنییەوە دەکەونەوە، بەدوای دەستدرێژییەکان و جەنگی قڕکردن لە کەرتی غەززە کە بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک منداڵ لە ناوچەکە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر قەبارەی ئەو مەترسییە ڕوو لە زیادانەی کە بەهۆی بەردەوامیی جەنگی قڕکردن و وێرانکارییەوە، هەڕەشە لە هەموو گەل و خێزانەکانمان لە کەرتی غەززە دەکات.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەکە، داوای لە هەموو دامەزراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان کرد کە هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ پاککردنەوەی پاشماوە مەترسیدارەکان لە کەرتی غەززە، چونکە ئەو پاشماوانە وەک "بۆمب تەوقیتکراو" کار دەکەن و هەر ساتێک ئەگەری تەقینەوەیان هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا لانیکەم ٦ کەس کوژران.
دەزگای فریاگوزاری و هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای ئاگربەستەکە، دۆخی مرۆیی لە غەززە هێشتا کارەساتبار ماوەتەوە.
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جۆری MQ-9 Reaper کە سەر بە ئەمریکایە و لە کۆریای باشوور جێگیر بوو، لە کاتی ئەرکێکی ڕۆتینیدا کەوتە ناو دەریای زەرددا.