رووداوێکی هاتوچۆ لە مێردین: کوژراوێک و ٢ بریندار
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە نزیکەی گوندی تبیات لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکدا رووی دا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕا و خۆی بە کەسێک کە لەوێ تێدەپەڕی کێشا و بووە هۆی بریندار بوونی.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە و جەندرمە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٧٢ کەس.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی توندی لەبارەی ھێرشەکەی سەر کۆرمۆر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا و ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کەرەستەی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیی ھەرێم دابین بکەن.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە توندبوونەوەی هێرشە سەربازییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە خاڵە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا کرد.
یەکێتی لیژنەکانی ماسیگرانی غەززە ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکەرییەکان زیاتر لە هەزار و ٩٥٠ بەلەمی ماسیگرتن لەناوبراون و لەسەدا ٩٧ی ماسیگرەکان بێکار ماونەتەوە و هێرشەکان تا ئێستاش بەردەوامن.