رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر لوبنان: ژمارەیەکی زۆر قوربانی
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە گەڕەکی باشووری بەیروت لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.
دوابەدوای چەند ڕۆژێک لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی باشووری لوبنان و دۆڵی بیقاعە، ئەمڕۆ هێزەکانی داگیرکەر زنجیرەیەک هێرشیان ئەنجام دا.
میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکانی داگیرکەر بەسەر ناوچەکەدا فڕیون و دواتر دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە.
تەلەفزیۆنی مەیادین بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانی ڕاستەوخۆی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە حارە حەریک لە لایەن فڕۆکە داگیرکەرەکانەوە دوای گەشتە چڕەکانیان لە ناوچەکە، لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.
تەلەفزیۆنەکە پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکە نهۆمی چوارەم و پێنجەمی باڵەخانەیەکی ١٠ نهۆمی لە شەقامی ئەلعەرید کردۆتە ئامانج و ئاماژەی بەوەدا کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەهیۆنی بە چڕی بەسەر ناوچەکەدا لە بەرزاییە نزمەکاندا دەسوڕانەوە.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، لە هێرشەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عیبری ڕایانگەیاند کە ئامانجی هێرشەکە لە گەڕەکی باشووری ئەو شارە، ئەبو عەلی تەباتەبایی، دووەم فەرماندەیی حزب الله بووە.
سەهیۆنییە داگیرکەرەکان هەفتەی ڕابردوو هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی لوبنان چڕتر کردەوە و دوێنێش لە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر کەرتی غەززە ٢٢ کەسیان شەهید کرد و دەیان کەسی دیکەشیان بریندار کرد.
داگیرکەران لە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ەوە چەندین جار گەڕەکی باشووری بەیروتیان کردۆتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) هەواڵی کۆبوونەوەی شاندێکی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی میسری لە شاری قاهیرە ڕاگەیاند.
لە ڤێتنام بەهۆی بارانبارینی زۆر لافاو هەڵسا و ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا و گەڕان بەدوای ١٢ کەسی بێسەروشوێندا بەردەوامە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٨٦٣ کەس.