لە ڤێتنام بەهۆی کارەساتی لافاوەوە ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیش بێسەروشوێن بوون
لە ڤێتنام بەهۆی بارانبارینی زۆر لافاو هەڵسا و ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا و گەڕان بەدوای ١٢ کەسی بێسەروشوێندا بەردەوامە.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە ڤێتنام گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٩٠ کەس.
بەشی خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی کارەساتەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و ژینگەی ڤێتنام ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی لافاوەکە بۆ ٩٠ کەس بەرزبووەتەوە، هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردنیش بۆ ئەو ١٢ کەسە بێسەروشوێنە بەردەوامە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی لافاوەکەوە هەزار و ١٥٤ خانوو زیانیان بەرکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە گەڕەکی باشووری بەیروت لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٨٦٣ کەس.
ڕیکاردۆ پیرس، وتەبێژی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)، ڕایگەیاند کە لە کاتی دەستپێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ١١ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە لە کەرتی غەززە، "بە تێکڕا ڕۆژانە دوو منداڵ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لەم ناوچەیە گیانیان لەدەست دەدەن."