ژمارەی مردووان لە لافاوەکانی ڤێتنام بۆ ٤١ کەس بەرزبووەوە
لە وڵاتی ڤێتنام بەهۆی هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆمپانیای ڤی ئێن ئێکسپرێس بە پشتبەستن بە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و کەناراوەکانی ڤێتنام بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵاتەکە، ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە کارەساتی لافاوەکەدا ١٦٧ خانوو زیانیان بەرکەوتووە، زیاتر لە ٥٢ هەزار خانوو ژێرئاوکەوتوون، زیاتر لە ١٣ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی، نزیکەی ٢١٠٠ هێکتار لە دارستانی هەمیشەیی، ٨٨ هێکتار لە ناوچەی کشتوکاڵی ئاوی و زیاتر لە ٣٠ هەزار و ٧٠٠ سەر ئاژەڵ و ئاژەڵی بچووک زیانیان بەرکەوتووە.
لافاوەکە لە ماوەی چەند چرکەیەکدا پردێکی سەر ڕووباری دا نیم بە تەواوی وێران کرد. پردەکە بۆ دەیان ساڵ کۆمەڵگا ناوخۆییەکانی بەیەکەوە گرێدابوو. بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن لافاوەکەی پارێزگای لام دۆنگ یەکێک بووە لە توندترین و وێرانکەرترین لافاوەکانی ساڵانی ڕابردوو.
میدیای دەوڵەتی بڵاویکردەوە، خزمەتگوزاری گواستنەوە لە ناوچەکەدا بە توندی پەککەوتووە، هێڵی ئاسنی ڤێتنام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ شەمەندەفەری نەفەر هەڵگری زەوی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پچڕانی کارەبا کاریگەری لەسەر زیاتر لە ١ ملیۆن بەکارهێنەر لە زۆرێک لە پارێزگاکان دروستکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە وڵاتی کەمبۆج ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
لە نێجیریا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا کە پڕ دانیشتووترین وڵاتی ئەفریقایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ ١٧٧ کەس بەرزبووەتەوە.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربەست نیشانەی بێ ڕێزیی رژێمی داگیرکەرە بەرانبەر بە نێوەندگیران و گەرەنتیکارانی ڕێککەوتنەکە."