رووداوێکی هاتوچۆ لە کەمبۆج: ١٣ کوژراو و ٢٤ بریندار
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە وڵاتی کەمبۆج ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە شاری سانتوکی ویلایەتی کامپۆنگ تۆم رووی دا.
پۆلیسی ناوچەکە ڕاگەیاند، پاسێک وەرگەڕاوە ناو ڕووبار و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
پۆلیس ڕاگەیاند، ئەگەری گەورە هەیە شۆفێری پاسەکە خەوی لێکەوتووە و بەهۆیەوە کۆنترۆلی پاسەکەی لە دەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ڤێتنام بەهۆی هەڵسانی لافاو تاوەکو ئێستا ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە نێجیریا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا کە پڕ دانیشتووترین وڵاتی ئەفریقایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ ١٧٧ کەس بەرزبووەتەوە.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند، "بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربەست نیشانەی بێ ڕێزیی رژێمی داگیرکەرە بەرانبەر بە نێوەندگیران و گەرەنتیکارانی ڕێککەوتنەکە."