لە مەغریب خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ غەززە و سوودان بەڕێوەچوو
گەلی مەغریب لە شاری تانجا کۆبوونەوە و لە دژی هێرشەکانی سەر مەدەنییەکان لە غەززە و سوودان خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە.
شەوی یەکشەممە لە شاری تانجای وڵاتی مەغریب بە ئامانجی پشتیوانی لە سوودان و غەززە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
خۆپیشندەران دروشمەکانی وەک "لە غەززەوە تاوەکو فاشیر یەکدڵی... بێ دەنگی جیهانی هێرشی ستەمکاران"یان دەگوتەوە.
خۆپیشاندەران بە دروشمەکانی وەک "سڵاوی گەڵان بۆ بەرخۆدانی فەلەستین" و "ئەی ئازادەکانی جیهان... نەخێر بۆ سەهیۆنی، نەخێر بۆ ئەمریکا" پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی سوودان و غەززە ڕاگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی سڤیل و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سوودان هێرش دەکەنە سەر خەڵکی سڤیل و بەم شێوەیە هەردوو ستەمکارەکە کۆمەڵکوژی دژی موسڵمانان و خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی بەنگلادیش سزای لەسێدارەکانی بە سەر شێخ حەسینە سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش سەپاند کە دوای خۆپیشاندانەکان هەڵاتبوو.
پاسێک کە حاجیانی عەمرەیان لە سعودیە هەڵگرتبوو، لەکاتی گەشتکردندا لە مەککەوە بەرەو مەدینە، خۆی بە تەنکەرێکی سووتەمەنیدا کێشا. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕووداوەکەدا ٤٢-٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر ناوچەی خارکیڤ لانیکەم ٣ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠ کەسیش بریندار بوون.
هیزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هوڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچە لە کەناری ڕۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیان دەستبەسەر کرد.