سەرۆک وەزیرانی هەڵاتووی بەنگلادیش سزای لەسێدارەدانی بە سەر سەپێندرا
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی بەنگلادیش سزای لەسێدارەکانی بە سەر شێخ حەسینە سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش سەپاند کە دوای خۆپیشاندانەکان هەڵاتبوو.
شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی لەکارلادراو و هەڵهاتووی بەنگلادیش، بەهۆی سەرکوتکردنی توندوتیژانەی ناڕەزایەتی خوێندکاران کە بووە هۆی داڕمانی حکومەتەکەی و هەڵاتنی بۆ هیندستان لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا، بە تاوانی دژە مرۆڤایەتی تاوانبار کرا.
ئەو سیاسەتمەدارە هەڵاتووە تەمەن ٧٨ ساڵە بە غیابی دادگایی دەکرێت بە تۆمەتی ئەوەی کە بەرپرسی سەرەکی بووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ساڵی ڕابردوو کە هەزار و ٤٠٠ کەس تێیدا کوژراون.
دادگایەکی تایبەت لە داکای پایتەختی بەنگلادیش، بە ٣ تۆمەتی تاوانی دژە مرۆڤایەتی لە کاتی ڕاپەڕینی ئەو وڵاتە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا، بە غیابی شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەسەدوزەمان خان کەمال وەزیری پێشووی ناوخۆی بەنگلادیشدا سەپێندرا.
لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، داواکارانی گشتی بە دادگایان ڕاگەیاندووە کە بەڵگەیان ئاشکرا کردووە کە حەسینە فەرمانی ڕاستەوخۆی بە بەکارهێنانی هێزی کوشندە داوە بۆ دامرکاندنەوەی ڕاپەڕینی سەرکردایەتی خوێندکاران.
پێش بڕیارەکە گرژیەکان لە بەنگلادیش زۆر بوون. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٣٠ تەقینەوەی بۆمبی خاو و ٢٦ ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری وڵاتدا سووتێنراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیمەشق، مورهەف ئەبو قەسر، وەزیری بەرگری سوریا، میوانداری شاندێکی باڵای رووسیای کرد، بە سەرۆکایەتی یونس-بەک یڤکورۆڤ، جێگری وەزیری بەرگری رووسیا. لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پتەوکردنی هاوکاری سەربازی و پەرەپێدانی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش.
پاسێک کە حاجیانی عەمرەیان لە سعودیە هەڵگرتبوو، لەکاتی گەشتکردندا لە مەککەوە بەرەو مەدینە، خۆی بە تەنکەرێکی سووتەمەنیدا کێشا. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕووداوەکەدا ٤٢-٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر ناوچەی خارکیڤ لانیکەم ٣ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠ کەسیش بریندار بوون.