سەربازەکانی داگیرکەر لە خاکەکانی لوبنان سەربازەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردە ئامانج
سوپای داگیرکەر بە تانک هێرشی کردە سەر سەربازەکانی هێزی ئەرکی کاتەیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خاکەکانی لوبنان.
هێزی ئەرکی کاتەیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (یونیفل) لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە تانکێکی مەرکاوا تەقەی کردووە سەر سەربازەکانی هێزەکە لە خاکەکانی لوبنان.
دەستنیشان کرا، هێرشەکە لە نزیکەی ٥ مەتری شوێنی سەربازەکانی یونیفل ئەنجام دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ئەم هێرشەکە پێشێلکردنی یاسای ژمارەی ١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بانگێشتی سوپای داگیرکەر کرد کە کۆتایی بە هێرش سەر هێزەکانی یونیفل و ناوچەکانی نزیکەی شوێنی جێگربوونیان بێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی بەنگلادیش سزای لەسێدارەکانی بە سەر شێخ حەسینە سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش سەپاند کە دوای خۆپیشاندانەکان هەڵاتبوو.
پاسێک کە حاجیانی عەمرەیان لە سعودیە هەڵگرتبوو، لەکاتی گەشتکردندا لە مەککەوە بەرەو مەدینە، خۆی بە تەنکەرێکی سووتەمەنیدا کێشا. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕووداوەکەدا ٤٢-٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر ناوچەی خارکیڤ لانیکەم ٣ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠ کەسیش بریندار بوون.
هیزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هوڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچە لە کەناری ڕۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیان دەستبەسەر کرد.