رووداوێکی هاتوچۆ لە پاکستان: ٥ کوژراو و ٤ بریندار
لە وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و تانکەرێکی سووتەمەنی ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە سەر ڕێگای مەکران ساحل لە ناوچەی لاسبێلا لە هەرێمی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لە نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی رووی دا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، رووداوەکە بەهۆی بێ دیقەتی شۆفێری تانکەرەکە رووی داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان و ڕاگەیاند کە لەگەڵ خەڵک و بەرخۆدانی لوبنان دەوەستن.
موئەیەد شەعبان، سەرۆکی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێکردن لە کەناری ڕۆژئاوا، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای وەرزی چنینەوەی زەیتوون لە یەکەم هەفتەی مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، کۆی گشتی ٣٤٠ هێرش لەلایەن سوپای داگیرکەر و نیشتەجێبووە جوولەکەکانەوە دژی فەلەستینییەکان تۆمار کراوە.
لیژنەی نیشتمانیی کاروباری ونبووان لە جەنگی کۆمەڵکوژیی غەززە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٠ هەزار شەهید هێشتا لەژێر داروپەردووەکاندا ماونەتەوە و تا ئێستا دەرفەتی دەرهێنان و ناسینەوەی تەرمەکانیان نەڕەخساوە.
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئامادەبوونی بەناو وەزیری توندڕەوی ئاسایشی ناوخۆی رژێمی داگیرکەر ئیتمار بن گڤیر، لە ناوچەی نەقەب و هەنگاوی تاکەکەسیی ئەو بۆ گەیاندنی فەرمانی ڕووخاندن و چۆڵکردن بە خێزانە بەدەوییەکانی ناوچەکە، بە "بەرجەستەبوونی ئاشکرای تیرۆری ڕێکخراو و ستەمکارانە" وەسف کرد.