انصارالله پشتیوانی خۆی بۆ لوبنان ڕادەگینێت
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان و ڕاگەیاند کە لەگەڵ خەڵک و بەرخۆدانی لوبنان دەوەستن.
ئۆفیسی سیاسی بزووتنەوەی انصارالله لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا بە توندی ئیدانەی پێشێلکارییەکانی رژێمی داگیرکەر لە بەرامبەر سەروەری لوبنان و هێرشەکانی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا کە هەڵوێستی لافاوی حکومەتی لوبنان دەبێتە هۆی زیاتربوونی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر وڵات.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "بە توندی ئیدانەی زیادبوونی هێرشکاری ئیسرائیل و پێشێلکارییەکانی دژی سەروەری لوبنان و هێرشەکان دەکەین. لاوازکاری حکومەتی لوبنان و وڵامنەدانەوە بە دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی دوژمن دەبێتە هۆکار کە زیاتر هێرش بکاتە سەر سەروەری لوبنان و بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکات. جارێکی دیکە دووپاتی دەکەین کە یەمەن لەگەڵ لوبنان، خوڵکەکەی، سوپاکەی و بەرخۆدانی ئیسلامی دەوەستێت و پشتیوانی لە مافی دژایەتیکردنی زۆرداری ئیسرائیل دەکەین. ڕاوەستان لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل مافێکی مەشرووعە بە پێی دین، ئەخلاق و پێوەرە مرۆییەکان. بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڵاتانی عەرەبی دەکەین کە لە ناو هاودەنگیێکی ڕاستەقینە لەگەڵ گەلی لوبنان بن و پشتیوانی لە لوبنان بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتێرێک ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی غەززە منداڵێکی فەلەستینی بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای جودەیرا لە باکووری ڕۆژئاوای قودس ٢ منداڵی فەلەستینی شەهید بوون.
ئەمجەد ئەلشەوا، سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی غەززە ڕایگەیاند، دانیشتوانی کەرتی غەززە پێویستیان بە ٣٠٠ هەزار خێمە و جلوبەرگی زستانە هەیە.