لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر لوبنان ٢ کەس شەهید بوون و ٧ کەسیش بریندار بوون
                        
                        وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر باشووری لوبنان ٢ کەس شەهید بوون و ٧ کەسیش بریندار بوون.
میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە سوپای داگیرکەر هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵات.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر لەسەر ڕێگای دووەیی ڕۆژهەڵات لە قەزای نەباتیە لە باشووری لوبنان، کەسێک شەهید بووە و ٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەردا کە شارۆچکەی ئەیتا ئەلشەعب لە قەزای بنت جبەیل کردبووە ئامانج، کەسێکی لوبنانی کوژراوە.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی لوبنان بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەر لە نزیک بولدۆزەرێک لە قەزای خام بۆمبێکی فڕێداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەر چوارڕێیانی زیفتای کردە ئامانج. ٣ مووشەک بەر ڕێگاکە کەوتووە، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە باشووری لوبنان بەرزبوونەتەوە، کە رژێمی داگیرکەر لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست هێرشەکانی چڕتر کردووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای سزای لەسێدارەدان بۆ دیلە فەلەستینییەکان لەلایەن لیژنەی ناسراو بە ئاسایشی کنێستی رژێمی داگیرکەرەوە ئیدانە کرد و بە لووتکەی دەستدرێژی و پێشێلکاریی ڕێکخراوی رژێمی داگیرکەر دژی گەلی فەلەستینی لە قەڵەم دا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە چەند ناوچەیەکی وڵات ٨٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خرانەتەخوارەوە.
لە غەززەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بە گشتی وێران بووە دەیان هەزار فەلەستینی لە ژێر مەرجەکانی دژواردا هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی هێزە داگیرکەرەکان لە چەندین تەوەرەی ڕۆژهەڵاتیی کەرتی غەززە ڕاگەیەندراوە.