ئونروا: لە غەززە لە ناو ١٠٠ باڵەخانە ٧٥ هەزار فەلەستینی دەژین
                        
                        لە غەززەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بە گشتی وێران بووە دەیان هەزار فەلەستینی لە ژێر مەرجەکانی دژواردا هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن.
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستین سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، نزیکەی ٧٥ هەزار فەلەستینی لە ناو زیاتر لە ١٠٠ باڵەخانەی سەر بە ئاژانسەکە هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن.
ئاژانسەکە ڕاگەیاند کە بەشێکی گەورەی باڵەخانەکان زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و ڕووبەڕووی قەرەباڵغیێکی گەورە بووە. ئونروا ڕاگەیاند کە لەگەڵ تەواوی دژوارییەکان تیمەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانی مەرجەکانی ژیانی ئەمن و مرۆڤانە.
لە غەززە نزیکەی ٢ ملیۆن کەس بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کە زیاتر لە ٢ ساڵ بەردەوامە بێ خانوو ماون. دەیان هەزار خانەوادە لە کەمپەکانی خێمە و خانوو ڕوخاوەکاندا دەژین.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە لە هەنێک بارەگاکان ئاو، کارەبا و خۆراک تەواو بووە و خزمەتی تەندروستی گەشتووە ئاستی هەڵوەشان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای سزای لەسێدارەدان بۆ دیلە فەلەستینییەکان لەلایەن لیژنەی ناسراو بە ئاسایشی کنێستی رژێمی داگیرکەرەوە ئیدانە کرد و بە لووتکەی دەستدرێژی و پێشێلکاریی ڕێکخراوی رژێمی داگیرکەر دژی گەلی فەلەستینی لە قەڵەم دا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە چەند ناوچەیەکی وڵات ٨٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خرانەتەخوارەوە.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی هێزە داگیرکەرەکان لە چەندین تەوەرەی ڕۆژهەڵاتیی کەرتی غەززە ڕاگەیەندراوە.