حەماس: ئەو ڕەشنووسی یاسایەی کە پێشنیاری لەسێدارەدانی زیندانییەکان دەکات، ڕەنگدانەوەی ڕووخساری فاشیستی داگیرکەرانە
                        
                        بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس کاردانەوەی بەرامبەر بە پەسەندکردنی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی کنێستی سەهیۆنی و دەنگدان بە ڕەشنووسی یاسایەی کە سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی فەلەستینیدا دەسەپێنێت، کاردانەوەی نیشان دا.
بزووتنەوەکە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە خستنە ژێر پرسیاری ڕەشنووسی یاساکە بۆ دەنگدان، ڕووخساری ناشیرین و فاشیستی داگیرکەری سەهیۆنی خیانەتکار ئاشکرا دەکات و زیاتر پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی داگیرکەرە، بەتایبەتی بڕگەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و پەیماننامەی سێهەمی جنێڤ.
حەماس داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی مافی مرۆڤ کرد کە هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانە دڕندانەیە و لێژنە نێودەوڵەتییەکان بۆ چوونە ناو ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی زیندانیانی فەلەستینی و ئاشکراکردنی ئەو دڕندەییانەی لەوێ لە ژێر چاودێری فەرمیی دەسەڵاتدارانی داگیرکەردا ئەنجام دەدرێن.
هەروەها بزووتنەوەکە داوای ئازادکردنی دەستبەجێی زیندانییەکان کرد بەتایبەتی دوای دەرکەوتنی وێنەی ئەشکەنجە و دەستدرێژیکردن لە زیندانی فاشیستی سدێ تەیمان.
لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی داگیرکەر ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسایەک بۆ پەرلەمان بۆ خوێندنەوەی یەکەم لە سەر "لەسێدارەدانی ئەنجامدەرانی هێرشەکان."
بەگوێرەی میدیاکانی سەهیۆنی، لەسێدارەدانی "ئەنجامدەرانی ئۆپراسیۆنەکە" لەلایەن کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی لە چوارچێوەی کنێستەوە پەسەند کرا و ئامادەکاری بۆ خستنە بەر دەنگدانی خوێندنەوەی یەکەم لە کنێست کرا.
میدیای داگیرکەر ڕایانگەیاندووە کە بەگوێرەی ڕەوتی ئێستا، یاساکە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە ئەندامانی چینی نوخبەی سەر بە کەتائیبی قەسام بکەنە ئامانج.
ئەم یاسایە لە سەرەتادا ئەو زیندانیانە دەگرێتەوە کە لە کەرتی غەززە و ناوچەکانی دەوروبەری وەک "چەکداری نوخبە" دەستبەسەرکراون کە لەو کاتەوە بەبێ دادگاییکردن لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی سەربازیدا ڕاگیراون.
ئەم پڕۆژە یاسایە لە لایەن بەناو "وەزیری ئاسایش"ی رژێمی توندڕەوی سەهیۆنی ئیتامار بن گڤیر پێشنیار کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە ڕۆژئاوای وڵاتی هیندسدتان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە ئاگربەست ڕاگەیەندرا گەشتە ٢٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٦٠٠ کەس.
وەقفی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە غەززەیی کە قۆناغێکی درێژە ڕووبەڕووی هێرشەکانی توند و گەماڕۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بووە.