وەقفی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە غەززە
وەقفی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە غەززەیی کە قۆناغێکی درێژە ڕووبەڕووی هێرشەکانی توند و گەماڕۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بووە.
لە کەناری غەززەی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر هەزاران باڵەخانە ڕوخاون خەڵک بە دژواری هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن و تەنانەت ناتوانن خواردنی ڕۆژانەی خۆیان بەدەستبهێنن.
وەقفی یەتیمەکان لە ڕێگەی تیمەکانی خۆبەخشەوە هاوکاری خواردن بە سەر خانەوادەکانی هەژار و یەتیمەکان دابەش دەکات.
وەقفەکە بە ناوی پڕۆژەی "هەموو ڕۆژێک سفرەیەک" ڕۆژانە خواردن بە سەر هەزاران کەس دابەش دەکات.
ئەو ژەمە خواردنانەی کە ڕۆژانە لەلایەن خۆبەخشەکانەوە لە دوای ئاگربەستەوە دابەش دەکرێن نەک تەنها برسێتی جەستەیی کەم دەکەنەوە بەڵکو ئەو ماندوێتی و بێهیواییەش کەم دەکەنەوە کە شەڕ بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
بەرپرسانی وەقفی یەتیمەکان ڕایانگەیاند کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە بە ئەنجامدانی هەوڵەکانی هاوکاری ڕۆژانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، هەروەها داوای لە خێرخوازان کرد:
"ڕۆژانە هەزاران خێزان لە غەززە خەبات دەکەن بۆ ئەوەی دەستیان بە ژەمێکی گەرم بگات. بە پاڵپشتی خێرخوازانمان بەردەوامین لە دانانی ئەم سفرانە. هەر بەخشینێک زەردەخەنەیەک بۆ ڕووخساری خێزانێکی تر دەهێنێت. ئێوەش دەتوانن هیوا بۆ ئەوانەی پێویستیان بە غەززە هەبێت، بە پشتیوانیکردن لەم چالاکییە خێرخوازیانەی کە لەلایەن وەقفی یەتیمەکانەوە بەڕێوەدەبرێن. بە بەخشین دەتوانیت یارمەتیدەر بیت لە دانانی سفرەیەک و دەست لە ژیانی ئەو خێزانانە بدەیت کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە ڕۆژئاوای وڵاتی هیندسدتان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە ئاگربەست ڕاگەیەندرا گەشتە ٢٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٦٠٠ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس کاردانەوەی بەرامبەر بە پەسەندکردنی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی کنێستی سەهیۆنی و دەنگدان بە ڕەشنووسی یاسایەی کە سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی فەلەستینیدا دەسەپێنێت، کاردانەوەی نیشان دا.