حەماس پابەند بوو بەو ڕێککەوتن و تەرمی ٣ بەندکراوی سەهیۆنی دیکەی ڕادەستی خاچی سوور کرد
لقی چەکداری حەماس، کەتائیبی عیزدەین قەسام، ٣ تەرمی دیکەی زیندانیانی سەهیۆنی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە ڕادەستی شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە خاچی سوور ئەو تابوتانەی لە کەرتی غەززە وەرگرتووە کە ٤تەرمەکەیان تێدابووە.
باس لەوە کرا کە خاچی سوور بەرەو خاڵی دیاریکراو پێشڕەوی دەکات بۆ ئەوەی ئەو تەرمانەی لە کەتائیبی قەسام لە باکووری کەرتی غەززە وەریگرتبوو، ڕادەستی سوپای داگیرکەر بکات.
دوای وەرگرتنی تەرمی دیلەکان لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە، چاوەڕوان دەکرێت ببرێنە پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئەبو کەبیر لە تەلئەبیب بۆ ناسینەوە.
ئەگەر دوای ناساندنی تەرمی زیندانیانی سەهیۆنی لە تەلئەبیب پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوا هەشت تەرمی زیندانیانی سەهیۆنی لە کەرتی غەززە دەمێننەوە.
دوابەدوای ڕادەستکردنی زیندانییە ڕزگاربووەکانی سەهیۆنی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەر لە غەززە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تەرمی ٢٨ زیندانی سەهیۆنی لە کەرتی غەززە مانەوە.
حەماس پێشتر لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەکەدا ١٩ تەرمی سەهیۆنییەکانی ڕادەست کردبوو.
لە کۆتاییدا کەتائبیی عیزەدین قەسام، ڕایگەیاند کە تەرمی ٣ زیندانیی زایۆنیستی کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە غەززە بە تیمەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای داگیرکەر ئەو تابوتانەی کە ئەو ٣ زیندانییەیان تێدایە لە خاچی سوورەوە وەرگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە ڕۆژئاوای وڵاتی هیندسدتان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە ئاگربەست ڕاگەیەندرا گەشتە ٢٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٦٠٠ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس کاردانەوەی بەرامبەر بە پەسەندکردنی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی کنێستی سەهیۆنی و دەنگدان بە ڕەشنووسی یاسایەی کە سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی فەلەستینیدا دەسەپێنێت، کاردانەوەی نیشان دا.
وەقفی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە غەززەیی کە قۆناغێکی درێژە ڕووبەڕووی هێرشەکانی توند و گەماڕۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بووە.