لە نێجیریا ٤٢ سەرباز بە تۆمەتی هەوڵی کودەتا دەستبەسەر کران
 
                         
                        لە وڵاتی نێجیریا ٤٢ سەرباز بە تۆمەتی هەوڵی ئەنجامدایەوە کودەتای سەربازی دەستبەسەر کران.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، بەرپرسانی سەربازی وڵات بەردەوامن لە لێکۆلینەوە لەبارەی هەوڵی کودەتا.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ٤٢ کەس دەستبەسەر کراون و "ێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە بۆ ئەوەی قووڵی ئۆپەراسیۆنەکە و کێ بەشداربووە و ئایا دەتوانین هیچ بەڵگەیەکی کۆنکرێتی بەدەستبهێنین یان نا."
ڕۆژنامەی سەحرا ڕیپۆرتێرزی ئەو وڵاتە بڵاوی کردەوە، ڕۆژی ١٩ی ئەیلول، ١٦ سەرباز لەوان عەمید و عەقیدێک، پیلانی کودەتایان بۆ ڕووخاندنی سەرۆکی دەوڵەت، بۆلا ئەحمەد تینوبو داڕشتووە.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، ئەو سەربازانە لەلایەن سوپاوە دەستبەسەر کراون و کۆمیسیۆنێک بۆ لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دامەزراوە و ئەم کۆمیسیۆنەش لە ٢٠ ئەفسەر پێکدێت.
لە ٢٤ی ئۆکتۆبەردا زۆرێک لە فەرماندە باڵاکان لە وڵاتەکەدا گۆڕدران، لەوانەش فەرماندەی گشتی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە ٣ کەس شەهید بوون.
میدیای داگیرکەر ڕاگەیاند کە دوێنێ دوو سەربازی دیکەی یەدەکی خۆکوژیان کردووە و یەکێک لە سەربازەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندبوو کە "ئیتر ناتوانم تەحەمول بکەم."
کەتائیبی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، تەرمی دوو ئەسیری سەهیۆنییان ڕادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد.
لە کەنارئاوەکانی شاری سورمان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی لیبیا لە ئەنجامی نوقبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران ١٨ کۆچبەری نائاسایی گیانیان لەدەستدا.