بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا نوقم بوو: ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا
 
                         
                        لە کەنارئاوەکانی شاری سورمان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی لیبیا لە ئەنجامی نوقبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران ١٨ کۆچبەری نائاسایی گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتدارانی لیبیا ڕایانگەیاند کە بەلەمێک کە کۆچبەرانی ناڕێک و پێکی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی شاری سورمان لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە نوقم بوو و بەهۆیەوە ١٨ کۆچبەری نائاسایی گیانیان لەدەستدا.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی لیبیا بڵاو کراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ڕێکخراوێکی تاوانکاری دۆزراوەتەوە کە هەوڵی بە قاچاخچێتی کۆچبەرانی نائاسایی دەدات لە ڕێگەی دەریاوە.
ڕاگەیەندراوە کە ١٨ لەو کۆچبەرە نائاساییانە کە بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی شاری سورمان لە ڕۆژئاوای وڵات نوقم بووە، خنکاون و لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.
ڕاگەیەندرا کە ئۆپڕاسیۆنێک بۆ گرتنی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە تاوانکارییە دەستیپێکردووە کە قسەی لەسەر دەکرێت، بە پشتبەستن بە ئیفادەی ئەو کۆچبەرە نائاساییانەی کە توانیویانە لە ژیاندا بمێننەوە.
هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ژمارە و ڕەگەزنامەی ئەو کۆچبەرە نائاساییانە کە لە کارەساتی بەلەمەکە ڕزگاریان بووە، نەخراوەتەڕوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە ٣ کەس شەهید بوون.
میدیای داگیرکەر ڕاگەیاند کە دوێنێ دوو سەربازی دیکەی یەدەکی خۆکوژیان کردووە و یەکێک لە سەربازەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندبوو کە "ئیتر ناتوانم تەحەمول بکەم."
کەتائیبی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، تەرمی دوو ئەسیری سەهیۆنییان ڕادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد.