رژێمی داگیرکەر بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست هەموو هەوڵێک دەدات
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێگریکردن لە دۆزینەوەی تەرمی ئەسیرە داگیرکەران کە بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەبێت ڕادەست بکرێت.
بەرپرسێکی باڵای حەماس لە لێدوانێک بۆ ئەلجەزیرە ڕاگەیاند، رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە تیمەکانی خاچی سوور و بەرخۆدان دەکات کە بچنە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەسیرە داگیرکەرەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "رژێمی داگیرکەر بۆ ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی گەڕان بە ئەنقەسد بەربەست دادەنێت، هەروەها ئیدعاکانی کە بەرخۆدان بەئەنقەسد هێواش دەجوڵێتەوە درۆن. لایەنی داگیرکەر بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی هێرش درۆدزنی لەبارەی تەرمەکان دەکات. بانگێشتی نێوەندگیران دەکەین کە ئەرکەکەیان جێبەجێ بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٤٠٢ کەس.
ڕۆژنامەی عیبری زمانی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" بڵاویکردەوە کە حکومەتی رژێمی سەهیۆنی بەنیازە تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی نزیکەی ٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە نیشتەجێگەکانی کەناری ڕۆژئاوا بدات.
پێکهاتەی ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە پلانی بۆ دانرابوو دوای ئاگربەست لە غەززە ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت، تا ئێستاش جێگەی مشتومڕ ماوەتەوە. رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بەرامبەر بە بەشداریی سەربازانی تورکیا