رژێمی داگیرکەر دروستکردنی یەکەیەکی نوێی نیشتەجێبوون لە کەناری ڕۆژئاوا پەسەند دەکات
ڕۆژنامەی عیبری زمانی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" بڵاویکردەوە کە حکومەتی رژێمی سەهیۆنی بەنیازە تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی نزیکەی ٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە نیشتەجێگەکانی کەناری ڕۆژئاوا بدات.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بتسلئیل سمۆتریچ بەناو وەزیری دارایی رژێمی سەهیۆنی، لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ڕەزامەندیی لەسەر دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی ٢٦ هەزار دۆنم زەوی لە کەرتی ڕۆژئاوا بە ناوی "زەوی دەوڵەت" داوە.
سەرباری ئەوەش، حکومەتی سەهیۆنی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە مۆڵەتی دروستکردنی نزیکەی ٤٨ هەزار یەکەی نوێی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا دەرکردووە؛ هەنگاوێک کە نیشاندەری زیادبوونێکی بەرچاوی سیاسەتەکانی نیشتەجێکردن و چەسپاندنی داگیرکارییە لە خاکی فەلەستینییەکاندا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٤٠٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێگریکردن لە دۆزینەوەی تەرمی ئەسیرە داگیرکەران کە بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەبێت ڕادەست بکرێت.
پێکهاتەی ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە پلانی بۆ دانرابوو دوای ئاگربەست لە غەززە ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت، تا ئێستاش جێگەی مشتومڕ ماوەتەوە. رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بەرامبەر بە بەشداریی سەربازانی تورکیا