داگیرکەران و سەهیۆنییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا ئۆتۆمبێلی فەلەستینییەکان دەسوتێنن
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە شارەکان و کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوا.
لەم هەڵمەتانەدا، گەنجان مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا کراوە، ئۆتۆمبێل و ماڵی هاوڵاتیان سووتێنراون، دەستبەسەرکردنیان ئەنجام دراوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە، کە هێزەکانی داگیرکەر چوونەتە ناو کەمپی پەنابەرانی بەلاتا و بڵاوبوونەتەوە بۆ زۆرێک لە گەڕەکەکانی کەمپەکە و بە گولڵە و بۆمبی دەنگی تەقەیان کردووە.
جگە لەوەش داگیرکەران هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامدا و هەڵیانکوتایە سەر زۆرێک لە خانووەکان و ئۆتۆمبێلیان سووتاند و دوو گەنجیان دەستبەسەر کرد.
داگیرکەران چوونە ناو ناوەندی شاری جەنین و گەنجێکیان دەستبەسەر کرد، هەروەها هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانی شارۆچکەی مایسلون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی جەنین و لە شارۆچکەی قەباتییە لە باشوور.
لە نابلوس داگیرکەران چوونە ناو کەمپی پەنابەرانی عەسکەر و بەلاتا و بڵاوبوونەوە بۆ سەر شەقامەکان و هەروەها هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی نەسارییە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە.
لە تولکەرم هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی ئەلوەد لە شارۆچکەی ئیرتە و گەنجێکیان دەستبەسەر کرد. هەروەها لە کەمپی پەنابەرانی نورشەمس لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە تەقەیان کردووە.
لە بەیت لەحم، سوپای داگیرکەر چوونە ناو شارۆچکەکانی خدیر و بەیت فیجار و زرێپۆشەکان بە شەقامەکانی شارۆچکەکەدا سوڕانەوە.
جگە لەوەش هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر کەمپی پەنابەرانی ئەلفاریعە لە توباس و چوونە ناو گەڕەکی سەرهان لەناو کەمپەکەدا.
شار و شارۆچکە و کەمپەکانی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوا نزیکەی ڕۆژانە ڕووبەڕووی داگیرکاری دەبنەوە، زۆرجار لە ئەنجامدا پێکدادان و گەڕان بەدوای ماڵ و لێکۆڵینەوەی مەیدانی و دەستبەسەرکردندا دروست دەبێت.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا موڵکی هاووڵاتیانیان سووتاند. ئەوان لەکاتی هێرشکردنە سەر ناوچەی ئەلتل لە دەیر دەبوان لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا ئاگریان لە ئۆتۆمبێلە فەلەستینییەکان بەردا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ عیکریمە سەبری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی قودس و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا هۆشداری دا لەوەی ئەو کارە چڕ و پڕی هەڵکەندنەی داگیرکەران لەژێر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدەن، هەڕەشە لە بناغەکانی پێکهاتەکە دەکات و وتی، "تەنها پرسی کاتە تا مزگەوتی ئەقسا بڕووخێت."
لە شاری مالاگای وڵاتی ئیسپانیا سەدان کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر جینۆسایدی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە خۆپیشانیان ئەنجام دایەوە.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد جی فۆرد ڕەوانەی کەنارەکانی کاریبی دەکات.
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری کۆپیسکی رووسیا رووی دا و بەهۆیەوە دە کەس گیانیان لەدەستدا.