ئەمریکا کەشتیی فڕۆکەهەڵگر دەنێرێت بۆ کاریبی
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد جی فۆرد ڕەوانەی کەنارەکانی کاریبی دەکات.
پنتاگۆن ڕایگەیاند کە گروپی هێرشی کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد ئاڕ فۆردی ڕەوانەی ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی باشووری ئەمریکا کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.
شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن وتی، "بەپێی ڕێنمایی سەرۆک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوە تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ماددە هۆشبەرەکان بۆ بەرگریکردن لە میللەت، وەزیری جەنگ هێگسێت گروپی هێرشی کەشتی هەڵگر و باڵی ئاسمانی هەڵگری جیراڵد ئاڕ فۆرد بۆ ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی باشووری ئەمریکا جێگیرکرد."
جیراڵد فۆرد نوێترین کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی و جیهانە، کە لە ساڵی ٢٠١٧ خراوەتە کار.
کەشتییەکە زیاتر لە پێنج هەزار کارمەندی هەڵگرتووە و دەتوانێت زیاتر لە ٧٥ فڕۆکەی جەنگی هەڵبگرێت.
کەشتییە پاڵپشتییەکان بریتین لە کەشتییە کروزەر و تێکدەرەکانی پلە تیکۆندێرۆگا و ئارلی بورک، کە بە بەرگری ئاسمانی و بەرگری ژێردەریایی و سیستەمی مووشەکی تەیارکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ عیکریمە سەبری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی قودس و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا هۆشداری دا لەوەی ئەو کارە چڕ و پڕی هەڵکەندنەی داگیرکەران لەژێر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدەن، هەڕەشە لە بناغەکانی پێکهاتەکە دەکات و وتی، "تەنها پرسی کاتە تا مزگەوتی ئەقسا بڕووخێت."
لە شاری مالاگای وڵاتی ئیسپانیا سەدان کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر جینۆسایدی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە خۆپیشانیان ئەنجام دایەوە.
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری کۆپیسکی رووسیا رووی دا و بەهۆیەوە دە کەس گیانیان لەدەستدا.