میدیای داگیرکەر: ئیسرائیل لە پرۆسەی داڕمانی ناوخۆدایە

بارێل، شارەزای ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ میدیای داگیرکەری هارەتز، لە وتارێکدا ڕایگەیاندووە، رژێمی سەهیۆنی سەرەڕای بانگەشەی سەرکەوتن لە جینۆسایدی غەززە و هەوڵەکانی بۆ "فرۆشتنی خەونەکان" بە سەهیۆنییەکان، تووشی داڕمانی ناوخۆیە.
بارێل جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بەها بنەڕەتیانەی رژێمی سەهیۆنی بانگەشەی بەرگریکردنیان دەکات، "یەکسانی، دادپەروەری، ئازادیی ڕادەربڕین، مافی کەمینەکان، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سنووردارکردنی دەسەڵاتی دادوەری" لەلایەن "کەسانێکەوە کە دان بە هیچ سنوورێکدا نادەن"، تێکدەدرێن.
لە وتارەکەدا هاتووە کە کابینەی رژێمی داگیرکەر هەوڵی گۆڕینی گێڕانەوەی گشتی ناوخۆیی دەدات، بەتایبەتی بە مەبەستی شاردنەوەی بەرپرسیارێتی نەتانیاهۆی سەرکردەی دەسەڵاتی داگیرکەر لە بەرامبەر شکستە قورسەکەی هەواڵگری لە ٧ی ئۆکتۆبەردا.
بە گوتەی بارێل، کابینەی داگیرکەر لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی میدیایی و زانیاری هەڵە هەوڵی گەیشتن بەو ئامانجە دەدات بۆ ئەوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر باوەڕی بەوە هەبێت کە "ئەزموونی داڕمان ناکەن، بەڵکو سەرکەوتن بەدەستدەهێنن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پلانی بەناو پەرلەمانی رژێمی داگیرکەر بۆ لکاندنی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، پێشوازی لە بڕیارەکەی هیندستان کرد بۆ بەرزکردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتییەکەی لە کابول بۆ باڵیۆزخانە و وتی، "هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی متمانە و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات."
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەی پلان بۆ داڕێژراو لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا هەڵوەشاندووەتەوە.