حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پلانی رژێمی داگیرکەر بۆ لکاندنی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پلانی بەناو پەرلەمانی رژێمی داگیرکەر بۆ لکاندنی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ڕایگەیاند، دەنگی پەرلەمانی داگیرکەر لەسەر "خوێندنەوەی سەرەتایی" بۆ دوو پڕۆژەیاسای پێشنیاری لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا و دامەزراندنی سەروەری بەسەر شارۆچکەی مەعالە ئەدومیم "ڕووخساری ناشیرینی داگیرکاریی کۆلۆنیالیزم ئاشکرا دەکات."
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە داگیرکەران بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بە یاساییکردنی نیشتەجێبوونەکان و سەپاندنی سەروەری رژێمی داگیرکەر بەسەر خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین، ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕوونە بۆ هەموو یاسا و بڕیارنامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.
حەماس جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵە هێمنانەی داگیرکەران بۆ لکاندنی زەوییەکانی کەناری ڕۆژئاوا پووچەڵ و نایاسایین و ئاماژەی بەوەدا کە بە پێی مێژوو و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بۆچوونی ڕاوێژکاری ساڵی ٢٠٢٤ی دادگای نێودەوڵەتیی داد، ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە کەرتی ڕۆژئاوا خاکی فەلەستینە.
حەماس بە جەختکردنەوە لەوەی کە داگیرکەران بەرپرسیارن لە دەرئەنجامەکانی ئەم یاسایە داگیرکارییە نادروستانە، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کرد ئەم هەنگاوە شەرمەزار بکەن. هەروەها خوازیاری هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سیاسەتەکانی داگیرکەران و لێپرسینەوە لە داگیرکەران و سەرکردەکانیان بوو لە بەرامبەر تاوانەکانیان لە دژی گەلی فەلەستین و پێشێلکارییە ئاشکراکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
کنێست بەناو پەرلەمانی داگیرکەر، لە خوێندنەوەی سەرەتاییدا دوو پرۆژەیاسای پەسەند کرد کە ئامانجیان سەپاندنی "سەروەری ئیسرائیل" بەسەر کەناری ڕۆژئاوا و مەعالە ئەدومیمە سەرەڕای ناڕەزایی و فشاری دیپلۆماسی بۆ ڕێگریکردن لە پەسەندکردنیان.
پڕۆژەیاسای یەکەم کە لەلایەن ئەڤی ماوز بەناو پەرلەمانتاری پارتی نوامەوە پێشکەش کراوە، پێشبینی دەکات رژێمی داگیرکەر کۆنترۆڵی کەناری ڕۆژئاوا بکات؛ پڕۆژە یاساکەی دیکە کە لەلایەن ئەڤیگدۆر لیبەرمانەوە پێشکەش کراوە، پێشبینی دەکات کە رژێمی داگیرکەر کۆنترۆڵی شارۆچکەی مەعالە ئەدومیمەکان بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بارێل، شارەزای ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ میدیای داگیرکەری هارەتز، لە وتارێکدا ڕایگەیاندووە، رژێمی سەهیۆنی سەرەڕای بانگەشەی سەرکەوتن لە جینۆسایدی غەززە و هەوڵەکانی بۆ "فرۆشتنی خەونەکان" بە سەهیۆنییەکان، تووشی داڕمانی ناوخۆیە.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، پێشوازی لە بڕیارەکەی هیندستان کرد بۆ بەرزکردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتییەکەی لە کابول بۆ باڵیۆزخانە و وتی، "هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی متمانە و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات."
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەی پلان بۆ داڕێژراو لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا هەڵوەشاندووەتەوە.