حەماس سەبارەت بەو دیدارەی لەگەڵ سەرۆکی هەواڵگری تورکیا ئەنجامی داوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەو شاندەی کە لەگەڵ ئیبراهیم کالن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) کۆبووەتەوە، ڕێگاکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانیان تاوتوێ کردووە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن حەماسەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کالن بەڕێوەبەری میت کۆبوونەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی خالد مەشعەل، زاهیر جەبارین و نزار عبدالله بەشدارییان کردووە.
حەماس ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی بزووتنەوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەی بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە کردووە.
دەرویش ئاماژەی بەوەشکرد، داخستنی دەروازەی رەفەح ئاستەنگ بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دروست دەکات، چونکە نەخۆش و بریندارەکان ناتوانن بەناو دەروازەکەدا تێپەڕن.
جەخت لەوە کرایەوە کە بزووتنەوەکە پابەندە بە بەڵێنەکەیەوە تا ئاگربەستێکی تەواوەتی ئەنجام دەدرێت. وە بڕیاریان داوە بەرەنگاری بکەنەوە تا دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە قودس وەک پایتەختەکەی دادەمەزرێت. دەرویش هەروەها ڕایگەیاند کە دەبێت بەخێرای کارەکانی ئاوەدانکردنەوە دەست پێبکرێت و دەبێت ئاسانکاری پێویست بۆ دابین بکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنەکە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ تورکیاییەکانی و بەتایبەتیش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەربڕی بۆ نێوەندگیری و هەوڵەکانیان.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە تورکیا لە پشتیوانییەکانی بۆ فەلەستین بەبڕیار و دژ بە هێرشەکانی داگیرکەری دەوەستێتەوە.
هەروەها ئیبراهیم کالن سەرۆکی میت زانیاری لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە پرسی فەلەستین پێشکەش کرد و سەرنجی بۆ هەوڵەکانی تورکیا بۆ ئاگربەست ڕاکێشا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٥ کەس.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار سەبارەت بە چەند بابەتێکی گرنگی ڕۆژەڤی ناوخۆ و دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
وەقفی یەتیمەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە کە هەوڵی گوزەرانی ژیان لە ژێر هیرشەکانی رژێمی داگیرکەر دەدەن ڕۆژانە ژەمە گەرمەکان لە ناوچەکەدا دابەش دەکات لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەموو ڕۆژێک سفرەیەک."
لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی هێزەکانی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا، لە وانە قودس، نابلوس، جەنین، توباس، ئەلخەلیل و ڕامەڵڵا، کە بووە هۆی پێکدادان و برینداربوون و دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەلەستینی.