وەقفی یەتیمەکان ڕۆژانە ژەمە گەرمەکان لە غەززە دابەش دەکات

وەقفی یەتیمەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە کە هەوڵی گوزەرانی ژیان لە ژێر هیرشەکانی رژێمی داگیرکەر دەدەن ڕۆژانە ژەمە گەرمەکان لە ناوچەکەدا دابەش دەکات لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەموو ڕۆژێک سفرەیەک."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢ ساڵ بە پچڕان بەردەوام بوو لە هێرش سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا سەدان هەزار خانوو ڕوخان و دەیان هەزار کەس شەهید بوون. نزیک بە مەحاڵ بووە کە خەڵک دەستیان بە پێداویستییە سەرەتاییەکان بگات. ئەو خێزانانەی کە لەناو داروپەردوودا خەبات دەکەن بۆ مانەوە، زۆرجار تەنانەت توانای کڕینی ژەمێکی گەرمیشیان نییە.
بە گرتنەبەری هەنگاو لە بەرامبەر ئەم دۆخە مرۆییە ترسناکەدا، وەقفی یەتیمەکان لە ڕێگەی تیمە خۆبەخشەکانییەوە، بەردەوام ژەمەکان ئامادە دەکات و دەیگەیەنێتە خێزانە هەژارەکان و منداڵانی یەتیم لە غەززە. هەزاران کەس سوودمەند دەبن لە پشتگیری ڕۆژانەی ژەمە گەرمەکان لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەموو ڕۆژێک سفرەیەک"ی وەقفەکە.
ئەو ژەمە خواردنانەی کە لەلایەن خۆبەخشەکانەوە لە ناوچەکەدا دابەش دەکرێن، یارمەتی ئەو خێزانانە دەدەن کە لەگەڵ برسێتیدا دەجەنگن و مۆڕاڵ بۆ ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە کە بەهۆی شەڕەوە وێران بوون.
بەرپرسانی وەقفی یەتیمەکان بانگێشتی خێرخوازەکان کرد بۆ ئەوەی هاوکارییەکانیان لە ناوچەکە بەردەوام بێت بەردەوام بن لە پشتگری لە وەقفەکە وتیان، "ڕۆژانە هەزاران خێزان لە غەززە خەبات دەکەن بۆ ئەوەی دەستیان بە ژەمێکی گەرم بگات. بە پاڵپشتی خێرخوازانمان بەردەوامین لە دانانی ئەم سفرانە. هەر بەخشینێک زەردەخەنەیەک بۆ ڕووخساری خێزانێکی تر دەهێنێت. دەتوانن بە پاڵپشتیکردنی ئەم چالاکییە خێرخوازیانەی کە لەلایەن وەقفی یەتیمەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، هیوایەک بۆ ئەو کەسانە بهێنە کە پێویستیانە لە غەززە. بە بەخشین دەتوانیت یارمەتیدەر بیت لە دانانی سفرەیەک و دەست لە ژیانی ئەو خێزانانە بدەیت کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٧٥ کەس.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار سەبارەت بە چەند بابەتێکی گرنگی ڕۆژەڤی ناوخۆ و دەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی هێزەکانی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا، لە وانە قودس، نابلوس، جەنین، توباس، ئەلخەلیل و ڕامەڵڵا، کە بووە هۆی پێکدادان و برینداربوون و دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەلەستینی.