حەماس: هێرشی 'ئیسرائیل' بۆ سەر دەوحە، سروشتی تیرۆریستیی داگیرکەران پشتڕاست دەکاتەوە

حسام بەدران، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، ڕایگەیاند کە تاوانەکەی ئەم دواییەی رژێمی سەهیۆنی لە دەوحە، لێدوانەکانی پێشووی ئەم بزووتنەوەیە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەم رژێمە "دەوڵەتێکی ئاسایی" نییە، بەڵکو کۆمەڵێک "باندی تیرۆریستی"یە لەگەڵ "بیروباوەڕی توندڕەوی ڕەگەزپەرستانە."
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، حسام بەدران، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بە وتنی ئەوەی کە ئەم باندە، سەرەڕای هەبوونی توانای سەربازیی بەرز، دەوڵەتێکی ئاسایی نییە، جەختی کردەوە کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دادەنرێت و لە جەنگێکی فراواندایە لەگەڵ هەمووان، نەک تەنها لەگەڵ گەلی فەلەستین.
حسام بەدران ئاماژەی بەوە کرد کە حەماس بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە خۆی و مافی دیاریکردنی چارەنووس.
ئەم ئەندامەی حەماس هەروەها ڕایگەیاند کە پەیامی هاوپشتییان لەلایەن هەموو گرووپە فەلەستینییەکان، کەسایەتییە نیشتمانییەکان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگەوە پێگەیشتووە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە خوێنی سەرکردەکانی حەماس جیاوازیی نییە لەگەڵ خوێنی منداڵان، بەساڵاچووان و ژنانی غەززە، جەختی کردەوە کە ئەم بزووتنەوەیە بۆ گەلەکەی خۆی دەجەنگێت و دانوستانە سیاسی و دیپلۆماسییەکانیش لەبەر ئەوان بەدواداچوونی بۆ دەکات.
بەدران دڵنیایی دا کە هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە گێڕانی ڕۆڵی نیشتمانیی ئەم بزووتنەوەیە بکات و ئەم تاوانانە کاریگەریی لەسەر بڕیارەکانی سەرکردایەتی و هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ گرووپەکانی تر بۆ پاراستنی بڕیاری یەکگرتووی نیشتمانیی فەلەستین نابێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حزب الله-ی لوبنان هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شاندی حەماس لە دەوحە بە "هەوڵێکی تیرۆری زەلیلانە" وەسف کرد. لە بەیاننامەکەدا داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کۆتایی بە هەموو پشتیوانییەک لەم دەسەڵاتە بهێنن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٦٥٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٥٠٣ کەس.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند کە هەموو پارەدانێک بە رژێمی داگیرکەر ڕاگیراوە و گەمارۆکانی سەر وەزیرانی سەهیۆنی و هەنگاوە نوێیەکان کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکان هەبێت لە ڕێگادایە.