ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٤ هەزار و ٦٥٦ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٦٥٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٥٠٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٤١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٨٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٤ هەزار و ٦٥٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٣ هەزار و ٥٠٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حسام بەدران، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، ڕایگەیاند کە تاوانەکەی ئەم دواییەی رژێمی سەهیۆنی لە دەوحە، لێدوانەکانی پێشووی ئەم بزووتنەوەیە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەم رژێمە "دەوڵەتێکی ئاسایی" نییە، بەڵکو کۆمەڵێک "باندی تیرۆریستی"یە لەگەڵ "بیروباوەڕی توندڕەوی ڕەگەزپەرستانە."
حزب الله-ی لوبنان هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شاندی حەماس لە دەوحە بە "هەوڵێکی تیرۆری زەلیلانە" وەسف کرد. لە بەیاننامەکەدا داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کۆتایی بە هەموو پشتیوانییەک لەم دەسەڵاتە بهێنن.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند کە هەموو پارەدانێک بە رژێمی داگیرکەر ڕاگیراوە و گەمارۆکانی سەر وەزیرانی سەهیۆنی و هەنگاوە نوێیەکان کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکان هەبێت لە ڕێگادایە.