ئیسماعیل هەنیە: رابەرێکی شەهید قارەمانێکی ئوممەت

ساڵێک بە سەر شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە رابەری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ئەنجامی هێرشیکی تیرۆری رژێمی داگیرکەر تێپەڕی.
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس لە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری رژێمی داگیرکەر لە تارانی پایتەختی ئێران شەهید بوبوو.
ساڵێک بە سەر شەهادەتی خوالێخۆشبوو تێپەڕی. هەنیە کە وەک "ابو العبد" ناسراو بوو نەک تەنها رابەرێک بوو بەڵکو ویجدان، دەنگ و ئومێدی گەلی فەلەستین بوو.
ژیانێک پڕ لە دژواری و زەحمەت
ئیسماعیل عبدالسلام ئەحمەد هەنیە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢ یان ١٩٦٣ لە کەمپی پەنابەرانی شاتی لە کەرتی غەززە لە دایک بوو. خانەوادەکەی دوای کارەساتی نەکبە لە ساڵی ١٩٤٨ عەسقەڵانی بەجێ هشتبوو و لە کەمپی پەنابەران بەجێ بوبوو.
دوای کارەساتی نەکبە ژیانێکی پڕ لە هەژاری، فشار و پەنابەری تێپەڕاند.
لە قوتابخانەکانی ئونروا دەستی بە پەروەردەیی کرد و دیپلۆمی ئامادەیی لە ئەکادەمیای ئەزهەر وەرگرت. لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی بە خوێندن لە زانکۆی ئیسلامی کرد و لە ساڵی ١٩٨٧ بەشی ئەدەبیاتی زمانی عەرەبی تەواو کرد.
گەنجایەتیەکەی بە بەرخۆدان تێپەڕی
هەنیە لە ساڵی ١٩٨٧ بەشداری لە ڕاپەڕین (ئینتیفازەی یەکەم) کرد و بە یەکێتی قوتابیانی ئیسلامی سیاسەتی ناسی. هەمان ساڵ حەماس دامەزرا و بووە یەکێک لە یەکەم بانگەوازانی حەماس.
لە ساڵی ١٩٨٨ لە لایەن بەناو دادگاکانی رژێمی داگیرکەر سزای ٦ مانگ و لە ساڵی ١٩٨٩ سزای ٣ ساڵ زیندانی بوونی بە سەردا سەپێندرا. لە ساڵی ١٩٩٢ سزای دوورخستنەوەی وەرگرت و لە ساڵی ١٩٩٣ دوای گەڕانەوە بە پێداگری بەردەوام بوو لە بەرخۆدان.
لە ساڵی ١٩٩٧ بووە سکرتێری تایبەتی شێخ ئەحمەد یاسین و بەم شێوەیە بووە یەکێک لە کەسایەتییە نزیکەکانی شێخ و ڕابەری بەرخۆدان.
لەو قۆناغەدا هەنیە لەگەڵ شێخ ئەحمەد یاسین ژمارەیەکی زۆر جار تووشی هێرشی تیرۆری بوو بەڵام هیچ یەکێک لە هەڕەشە و هێرشەکان نەبوو هۆی پاشەکشەکردنی لە دۆزەکەی.
سەرۆکایەتی وەزیران و رابەرایەتی بزووتنەوە
لە ساڵی ٢٠٠٦ لە ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیدا حەماس زۆرترین دەنگی بە دەست هێنا و هەنیە بووە سەرۆک وەزیرانی فەلەستین.
لە ساڵی ٢٠٠٧ بە شێوە فیعلی دەسەڵاتی غەززەی بە ئەستۆ گرت.
هەنیە بە دەسەڵاتێکی پشتبەستن بە ئیرادەی خەڵک ناودار بوو. لەگەڵ تەواوی بێ دەرفەتییەکان بەرخۆدان لە سەردەمی ئەو لە ڕووی سیاسی و سەربازی ئاستێکی نوێی بەخۆیەوە بینی.
هەموو کاتێک بەم قسەیانە بە بیر دێت:
"بە دەستێکمان قوتابخانە و نەخۆشخانە دروست دەکەین و بە دەستی دیکە لە دژی داگیرکاری بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان."
لە ساڵی ٢٠١٧ وەک سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس هەڵبژێردرا. لە دەوحە نیشتەجێ بوو و ڕۆڵێکی چالاکی لە دانوستانەکانی ئاشتی بە ئەستۆ گرت. هەم لە سیاسەت و هەمیش لە دیپلۆماسی بووە کەسایەتیێکی پێشەنگ.
تۆفانی ئەقسا
هەر کاتێک هێرش دەکرایە سەر غەززە، هەر کاتێک گەماڕۆ بە سەر غەززە دەسپێندرا و هەر کاتێک هەواڵی شەهادەت لە غەززەوە دەهات بە هەڵوێستێکی سەربڵندانە لە بەردەم خەڵک دەوەستا.
رابەرێک بوو کە تەنها باس لە دژوارییەکان نەدەکرد بەڵکو بە خۆی تووشی دەبوو.
لە ساڵی ٢٠٢٤ لە کاتی ئۆپڕاسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" ٣ کوڕەکەی و دەیان نەوە و خزمی لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران شەهید بوون بەڵام بە سەبڕ و ئارامی پێشوازی لەم هەواڵانە کرد و بۆ تەواوی مەزڵوم و ستەملێکراوەکانی جیهان بووە نموونە.
لەگەڵ ئەوەی کە بە خۆی وەک باوکێک منداڵەکانی و وەک باپیرێک نەوەکانی لە دەستدابوو بەڵام هەموو کاتێک هیوای بە خەڵکەکەی دەبەخشی و دەیگوت:
"منداڵەکانمان لە دەستداوە بەڵام دۆزەکەمان هەر ماوە. خوێن شاهێدی ڕاستەقینەی سەرکەوتنە."
هەنیە لە گەیاندنی پەیامەکانی بە جیهان هەم تۆنێکی پتەو و هەم تۆنێکی ئاشتەوایی بەکاردەهێنا. هاوکات لەگەڵ هەوڵدان بۆ دانانی هاوسەنگی لە سیاسەتی فەلەستین، پەیوەندی لەگەڵ سەرکردە عەرەبییەکان دامەزراند، دانوستانی بۆ یارمەتییە مرۆییەکان کرد و ڕۆڵێکی سەرەکی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاگربەستدا بە ئەستۆ گرتبوو.
شەهادەت: قسەیەک نییە بەڵکو قەدەرێکە بە کردەوەکانی وەک تاج لە سەری کردووە
لە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤ کاتێک بۆ بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە تارانی پایتەختی ئێران بوو لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری رژێمی داگیرکەر شەهید بوو. شەهادەتەکەی بووە دەنگێکی بەرز بۆ راگەیاندنی بەردەوامبوونی بەرخۆدان بە تەواوی دونیا.
ئامانج لە هێرشە تیرۆرییەکە لەناو بردنی دەنگی بەرخۆدان بوو بەڵام میراسەکەی هەر ماوە و بەهێزتر دەنگی دەدات.
مەراسیمی بەخاک سەپاردنی لە دەوحە بەڕێوەچوو. دەیان هەزار کەس بەشداریان لە مەراسیمەکە کرد.
بە پێی هەواڵیکی ئاژانسی ڕۆیتەرز هەنیە لە کاتی ماڵئاوایی لەگەڵ سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتبووی:
"ڕۆیشتن شتێکە بەڵام هەڵبەت کەسێکی دیکە دێت"
وەسیەتەکەی: پێشڕەوی بکە هیچ کات پاشەکشە مەکە!
یەکێک لە پەیامەکانی گرنگی هەنیە بۆ ئەوانەی مابوون ئەمە بوو:
"ئەم ڕێگایە ئاسان نییە بەڵام ڕێگای حەقە. بەردەوام بن لە ڕۆیشتن. هیچ کات پاشەکشە مەکن."
ئەم قسەیە بووە میتۆدی سەرەکی بەرخۆدانی فەلەستین. ئەو هەمو کاتێک بە کردەوەکانی ئەم شتەی پێشان دەدا.
هەنیە نەک تەنها بۆ ئەندامانی حەماس بەڵکو بۆ تەواوی فەلەستین و مسوڵمانەکان بووە بەها و نرخێکی هاوبەش.
میراسەکەی؛ سیاسەتێکی بنەمادار، سەبڕ، بەرخۆدان و سەداقەت بە دۆزی فەلەستین بوو.
ئەو بە شەهادەتەکەی بووە هیوا، ئومێد، باوەڕی و نیشانەی بەرخۆدان بۆ تەواوی جیهان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەشتە ئاسمانییەکانی شەریکەی فڕۆکەوانی تورکیا بۆ شاری حەلەب کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی لە ساڵی ٢٠١٢ راگیرابوو دوای ١٣ ساڵ دووبارە دەستیپێکرد.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە برسێتی لە غەززە قووڵتر دەبێتەوە و ئەو ڕێگایانەی کە وەک سەلامەت نیشان دەدرێن بۆ ڕێڕەوی سنووردارکردنی یارمەتییەکان سەلامەت نین.
بەناو وەزارەتی دەرەوەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی داوای لە دیپلۆماتەکانی لە ئیماراتی عەرەبی کرد کە لەگەڵ خانەوادەکانیان وڵات بەجێ بهێڵن.
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای رووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لانیکەم ٦ کەس کوژران و ٨٢ کەسیش بریندار بوون.