یەکێتی ئەوروپا: هەموو پارەدانێک بە رژێمی داگیرکەر ڕاگیراوە

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند کە هەموو پارەدانێک بە رژێمی داگیرکەر ڕاگیراوە و گەمارۆکانی سەر وەزیرانی سەهیۆنی و هەنگاوە نوێیەکان کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکان هەبێت لە ڕێگادایە.
یەکێتیی ئەورووپا هەنگاوێکی گرنگی لەدژی ئەو کۆمەڵکوژییانەی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە ئەنجام دا.
ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ئەورووپا لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە یەکێتیی ئەوروپا هەموو پارەدان بە رژێمی سەهیۆنی ڕاگرتووە.
ڤۆن دێر لاین وتی، "ئێمە پاڵپشتی دوولایەنەمان ڕادەگرین. هەموو پارەدانێک لەم بوارانەدا ڕادەگرین. بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر کارەکانمان لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی یان پشتگیریکردن لە یادەوەری یاد ڤاشێم نابێت."
ڤۆن دێر لاین دامەزراندنی گروپێکی خێرخوازی بۆ فەلەستینییەکان لە مانگی داهاتوودا ڕاگەیاند کە ئامرازێکی نوێی دارایی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەی غەززە لەخۆدەگرێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا سەرنجی بۆ کارەساتەکەی غەززە ڕاکێشا و وتی "خەڵک لە کاتی داوای خواردن دەکوژرێن، دایکان منداڵە مردووەکانیان هەڵدەگرن، ئەم وێنانە ویژدانی مرۆڤایەتییان هەژاندووە، ئەمەش دەبێت لە پێناو منداڵ و مرۆڤایەتیدا بوەستێت. دەبێت جارێکی دیکە ئەوروپا پێشەنگایەتی بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حسام بەدران، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، ڕایگەیاند کە تاوانەکەی ئەم دواییەی رژێمی سەهیۆنی لە دەوحە، لێدوانەکانی پێشووی ئەم بزووتنەوەیە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەم رژێمە "دەوڵەتێکی ئاسایی" نییە، بەڵکو کۆمەڵێک "باندی تیرۆریستی"یە لەگەڵ "بیروباوەڕی توندڕەوی ڕەگەزپەرستانە."
حزب الله-ی لوبنان هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر شاندی حەماس لە دەوحە بە "هەوڵێکی تیرۆری زەلیلانە" وەسف کرد. لە بەیاننامەکەدا داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کۆتایی بە هەموو پشتیوانییەک لەم دەسەڵاتە بهێنن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٦٥٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٥٠٣ کەس.