هۆڵەندا چوونەوەی بن گڤیر و سمۆتریچ بۆ ناوچەی شنگن قەدەغە کرد

حکومەتی هۆڵەندا ڕایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و بیزالیل سمۆتریچ بەناو وەزیری دارایی وەک "کەسی نەخوازراو" ڕاگەیەندراوە و چوونە ناو ناوچەی شنگنیان قەدەغە کردووە.
هۆڵەندا هاتنە ناو ناوچەی شنگن لە بەناو وەزیرانی ڕاستڕەوی توندڕەوی رژێمی داگیرکەر، ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و بێزالیل سمۆتریچ بەناو وەزیری دارایی قەدەغە کرد.
حکومەتی هۆڵەندا ڕایگەیاند، "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە وەزیرەکان بە کەسایەتی نەخوازراو ڕابگەیەنێت". هەروەها ڕاگەیەندرا کە هاتنە ناوەوەی هەردوو وەزیرەکە لە هەر ٢٩ وڵاتی شنگن قەدەغە دەکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی فەلەستینی، ئەسیرێکی فەلەستینی خەڵکی کەرتی غەززە لە زیندانی داگیرکەران شەهید بوو.
چارلی کیرک، هاوپەیمانێکی کاریگەری دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و لایەنگری سەرسەختی رژێمی داگیرکەر، لە زانکۆی یوتا ڤالی لە ویلایەتی یوتا تەقە لە قوڕگی کرا.
وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر یەمەن ٣٥ کەس شەهید بوون و ١٣١ کەسیش بریندار بوون.
حسام بەدران، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، ڕایگەیاند کە تاوانەکەی ئەم دواییەی رژێمی سەهیۆنی لە دەوحە، لێدوانەکانی پێشووی ئەم بزووتنەوەیە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەم رژێمە "دەوڵەتێکی ئاسایی" نییە، بەڵکو کۆمەڵێک "باندی تیرۆریستی"یە لەگەڵ "بیروباوەڕی توندڕەوی ڕەگەزپەرستانە."