چارلی کیرک، دوژمنی ئیسلام و لایەنگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، لە هێرشێکی چەکداریدا کوژرا

چارلی کیرک، هاوپەیمانێکی کاریگەری دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و لایەنگری سەرسەختی رژێمی داگیرکەر، لە زانکۆی یوتا ڤالی لە ویلایەتی یوتا تەقە لە قوڕگی کرا.
چارلی کیرک کە لەلایەن خەڵکی ئەمریکاوە بە "چالاکوانێکی موحافەزەکار" ناسراوە و هاوپەیمانی ترامپە، لە ئاهەنگێکدا کە لە زانکۆی یوتا ڤالی لە ویلایەتی یوتا بەڕێوەچوو، تەقەی لێکرا.
کیرک لە دوورەوە لەلایەن قەناس بەدەستێکەوە تەقەی لە قوڕگی کرا. دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە سۆشیال میدیادا کوژرانی کیرکی پشتڕاستکردەوە.
هەرچەندە هەندێک لە سایتە میدیاییەکان باسیان لەوە کردووە کە هێرشبەرەکە دەستبەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەم بابەتە نەدراوە.
هاوپەیمانی نزیکی ترامپ، چارلی کیرک، وەک لایەنگرێکی سەرسەختی رژێمی داگیرکەر و دوژمنی ئیسلام ناسرابوو.
کیرک پێشتر ڕایگەیاندبوو، "ئیسلام شمشێرێکە بۆ بڕینی قوڕگی ئەمریکا بەکاردێت."
ترامپ و نەتانیاهۆ بەهۆی هێرشی سەر چارلی کیرکەوە لەرزین
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی هێرشەکەی سەر کیرک بە قووڵی شۆک بوون، تەنانەت لە سۆشیال میدیا داوای "دوعا"ی کرد. ڕاگەیەندرا کە بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەریش بانگەوازی هاوشێوەی کردووە.
دوابەدوای مردنی کیرک، ترامپ فەرمانی دا لە ناوخۆ و باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات ئاڵا تا نیوە دابەزینرێت.
نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی داگیرکەری سەهیۆنی، لە لێدوانەکەیدا دوای مردنی کیرک ڕاگەیاند، "ئەو دۆستی ئیسرائیل بوو، دژی درۆ شەڕی دەکرد و لەگەڵ کۆمەڵگەی جوولەکە-مەسیحییەکان وەستابوو، تەنیا دوو هەفتە پێش ئێستا یەکترمان بینی و بانگهێشتم کرد بۆ ئیسرائیل، بەداخەوە ئەو سەردانە ئەنجام نادرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٦ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە ژێر پاراستنی پۆلیسی رژێمی داگیرکەردا، جولەکەکانی سەهیۆنی بەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا و ڕێوڕەسمی تەلمودییان ئەنجام دا.
وەزارەتی بەرگری سوریا ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بە لقی سوریای پەکەکە ناسراوە، بۆ سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب، دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەست لەگەڵ لوبنانی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر باشووری لوبنان و کەسێک بە سەختی بریندار بوو.