جیهادی ئیسلامی: سمۆتریچ و بن گڤیر داڕێژەرانی تاوانەکانی جەنگن

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی بەناو وەزیرانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی دەربڕی. بزووتنەوەکە ڕایگەیاندووە کە بانگەوازەکانی ڕووخاندنی گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا و تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک دوای ئەوە هات کە ئۆپەڕاسیۆنی سەرلەبەیانی دوێنێ لە قودس لاوازی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی رژێمی داگیرکەری ئاشکرا کرد.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە بازالێل سمۆتریچ و ئیتامار بن گڤیر تەنها "باڵۆنێکی دەنگدارن و خۆراک لە خوێنڕشتن وەردەگرن" و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەلایەن دانیشتوانی خۆڕاگرەوە ئەنجام دەدرێن، وەڵامێکی سروشتی بوون بۆ سیاسەتە سیستماتیکییەکانی داگیرکەری ستەم و برسێتی و لەناوبردنی.
بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەدا کە "ئەسیرەکانی زیندانە داگیرکراوەکان تەنانەت لە کەمترین خۆراکیش بێبەشن، بەتایبەتی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی تیرۆریست ئیتامار بن گڤیر. ئەم دۆخە لە بڕیارەکانی دادگای باڵای رژیمی داگیرکەریشدا بەڵگەی لەسەرە. ئەمە تەنها پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە بەڵکو "تاوانێکی جەنگی تەواوەتیشە."
جیهادی ئیسلامی بانگێشتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد و ڕایگەیاند کە زیندانە داگیرکەرەکان گۆڕدراون بۆ "کەمپی ئەشکەنجەدان". لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەو ڕێکخراوانە دەبێت دەستبەجێ و بەپەلە وەزیرانی تاوان، سمۆتریچ و بن گڤیر، بەتایبەتی ناچار بکەن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٦٥٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٣ هەزار و ٥٠٣ کەس.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند کە هەموو پارەدانێک بە رژێمی داگیرکەر ڕاگیراوە و گەمارۆکانی سەر وەزیرانی سەهیۆنی و هەنگاوە نوێیەکان کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکان هەبێت لە ڕێگادایە.
هێزەکانی چەکداری پۆڵەند ڕاگەیاند کە چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیا خرانە خوارەوە کە لە کاتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆکراینا ئاسمانی پۆڵەندیان پێشێل کردبوو.
حکومەتی هۆڵەندا ڕایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر ئیتامار بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و بیزالیل سمۆتریچ بەناو وەزیری دارایی وەک "کەسی نەخوازراو" ڕاگەیەندراوە و چوونە ناو ناوچەی شنگنیان قەدەغە کردووە.