رژێمی سەهیۆنی لە غەززە کۆمەڵکوژی ئەنجام دا: ٣١ شەهید

لە هێرشەکانی سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، سی و یەک فەلەستینی شەهید بوون.
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە ئەمڕۆش درێژەی هەبوو. بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکان، لە ئەنجامی بۆردومان و تەقەی دەمانچە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێکرد، لانیکەم ٣١ فەلەستینی شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە باشووری خان یونس، فەلەستینییەکان کە چاوەڕێی یارمەتی بوون، تەقەیان لێکرا. لەو هێرشەدا ٣ کەس شەهید بوون.
هەروەها کۆمەڵکوژییەکی گەورە لە شاری غەززە ڕووی دا. ٧ ئەندامی هەمان بنەماڵە شەهید بوون کاتێک داگیرکەران خێمەی سەر بە بنەماڵەی ئەبو ئەلئەیش لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات کردە ئامانج.
جگە لەوەش بۆردومانکردنی ماڵێکی سەر بە بنەماڵەی حەبیب لە گەڕەکی سەبرا لە غەززە، ٣ شەهید و برینداری زۆری لێکەوتەوە. لە ناوچەی تل ئەلحەوا، خەڵکی مەدەنی کە لە چادرەکانیاندا پەنایان گرتبوو، کرانە ئامانج؛ لە هێرشەکەدا چوار کەس کوژران کە ٣یان منداڵ بوون.
لە شاری دەیر بەلەح، فەلەستینییەک بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر کوژرا و بریندارەکانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
هێرشە بەردەوامەکانی غەززە لە کاتێکدایە کە ملیۆنان کەسی ماندوو لە شەڕدا لە ژێر برسێتی و ئاوارەیی و بۆردوماندا هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی بژین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.