رژێمی داگیرکەر ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو. لە کاتی هێرش سەر قودس لانیکەم ١٦ کەس دەستبەسەر کران.
سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە سەربازە داگیرکەرەکان بە شەقامەکانی شارۆچکەکەدا دەسوڕێنەوە و ژمارەیەکی زۆر لە ماڵەکانیان پشکنیوە و هەڵیانکوتایە سەر کۆشکەکە. کۆشکەکە کراوەتە ناوەندێکی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان.
رژێمی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا زۆرجار درەنگانی شەو یان بەیانی زوو هەڵدەکوتێتە سەر ماڵەکان بۆ ئەنجامدانی لێپرسینەوە و گەڕان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.