فڕۆکەی پاشینیان ئاسمانی ئازەربایجانی بەکارهێنا

ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.
ئەم هەنگاوە وەک نیشانەی دەستپێکردنی متمانە لە نێوان هەردوو وڵات دوای شەڕ هەڵسەنگێندرا.
فڕۆکەی پاشینیان کە ٣٠ی ئاب وڵات بەجێهشت ئاسمانی ئازەربایجانی بەکارهێنا و لە ٦ی ئەیلوول لە کاتی گەڕانەوە بۆ ئەریڤان هەمان ڕێگای بەکارهێنا.
نازەلی باغداساریان وتەبێژی سەرۆکایەتی وەزیرانی ئەرمینیا ڕاگەیاند، پێش لە گەشتەکە داوای مۆڵەت لە باکو کراوە و وڵامی ئەرێنی دراوە.
باغداساریان وتی، "ئێمە ئەم رووداوە بە هەنگاوێکی کردەیی دەزانین بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی پەیوەندییەکان لە ناوچەکە و پێشخستنی کارنامەی ئاشتی و دامەزراندنی ژینگەی متمانەی یەکتر."
وتەبێژەکە باسی لەوە کرد کە ماوەیەکی درێژە فڕۆکەکانی نەخچیڤان ئاسمانی ئەرمینیا بەکاردەهێنن و تاوەکو ئێستا ئەرمینیا وڵامی ئەم کارەی نەداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.