پەیامی سەرۆکی گشتی هودا پار بە بۆنەی مەولودی پێغەمبەر

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بە بۆنەی مەولودی پێغەمبەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای کرد کە ببێتە وەسیلەی یەکێتی نێوان ئوممەت و زیندووکردنەوەی سوننەتی پێغەمبەر.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بە بۆنەی مەولودی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه و سلم) لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
یاپجیئۆغلو لە پەیامەکەیدا وتی، "ئەمشەو ١٥٠٠مین ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی سەروەرمان، ڕێبەرەکەمان حەزرەتی موحەممەدە کە وەک ڕەحمەت بۆ جیهان ناردراوە.
مرۆڤایەتی کە ڕێگاکەی ون کردووە لە ناو بێ چارەیی و بێ ئومێدی لە دوای میهرەبانی، دادپەروەری و ئازادی دەگەڕێتەوە بەڵام نادۆزێت. چونکە خۆی لە ڕێبەرەکەی دوور خستەوە و قیبلەنماکەی لەدەستدا لەبەردەم ئەو بەها مرۆییانەی کە بەدوایدا دەگەڕان.
هیوادارم ئەم شەوەی مەولود ببێتە وەسیلەی یەکێتی نێوان ئوممەت، زیندووکردنەوەی سوننەت، هیدایەتی مرۆڤایەتی و هەروەها ببێتە وەسیلەی ڕزگاری مەزلوومەکان بە تایبەت خەڵکی غەززە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.