کەتائیبی قەسام دەچنە قۆناغی نوێی بەرخۆدان: ئۆپڕاسیۆنی "عەسای موسا" دەستی پێکرد!

کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، لە کاردانەوە بە هێرشەکانی "جەدعون ٢"ی رژێمی داگیرکەر، دەستپێکردنی زنجیرەیەک ئۆپڕاسیۆنی لە ژێر ناوی "عەسای موسا" ڕاگەیاند.
سەرچاوەیەکی باڵا لە کەتائیبی قەسام بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، لە وەڵامی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی داگیرکەری "عەرابەکانی جەدعون ٢" زنجیرەیەک ئۆپڕاسیۆنیان لە ژێر ناوی "عەسای موسا" دەستپێکردووە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، یەکەم ئۆپڕاسیۆنی بەرخۆدان لە گەڕەکی زەیتون لە شاری غەززە و لە جیبالیا لە باکوور ئەنجام دراوە، دوای ئەوەی سوپای داگیرکەر هێرشەکەی خۆی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ کەتائیبی قەسام ڕایگەیاند کە بە چەکی جۆراوجۆر هێزەکانی داگیرکەر و زرێپۆشەکانیان لە شاری غەززە کردە ئامانج. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ناوچەی حەج فەدل، باشووری گەڕەکی زەیتون لە غەززە، کۆمەڵێک هێزی داگیرکەر و ئۆتۆمبێلەکانیان لەناو براون.
هەروەها قەسام ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە تەنها دوێنێ بولدۆزەرێکی سەربازی جۆری D-9 بە موشەکێکی یاسین ١٠٥ لە نزیک مزگەوتی سەلاحەدین لە گەڕەکی زەیتونیان کردۆتە ئامانج.
مانگی ڕابردوو سوپای داگیرکەر هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر گەڕەکی زەیتون و بە ڕۆبۆت ماڵەکانیان تەقاندەوە و ناوچەکەیان بۆردومان کرد و بەبێ جیاوازی تەقەیان کرد.
سوپای داگیرکەر هەروەها ٤٠ هەزار سەربازی یەدەگی سەهیۆنی بانگهێشت کردووە. بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر، شەوی ڕابردوو لە وتارێکدا بۆ سەربازە یەدەگەکان کە دەستیان کردووە بە پەیوەندیکردن بە یەکەکانییەوە، ڕایگەیاند، "پرۆسەی فراوانکردنی شەڕ گەیشتووەتە قۆناغێکی چارەنووسساز."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.