ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان هەزار و ٤٠٠ کەسی تێپەڕاند

زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کونەر بۆ هەزار و ٤١١ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارانیش بۆ ٣ هەزار و ١٢٤ کەس بەرزبووەتەوە.
زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیاند کە بوومەلەرزەکەی ٦ پلە کە پارێزگای کونەری گرتەوە، کاریگەری لەسەر شاری ئەسعەدەبادی پایتەختی پارێزگاکە و قەزاکانی نورگال، سوکی، وەتەپور، چەپا دارا و پەچ دارا هەبووە.
موجاهید ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هەزار و ٤١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ١٢٤ کەسیش بریندار بوون، هەروەها ژمارەی ئەو خانووانەی کە وێرانبوون ٥ هەزار و ٤١٢ خانوویە.
موجاهید ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانی ڕزگارکردن ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبنەوە بەهۆی زەوییە ناڕێکەکانی ناوچەکە، بەڵام تیمەکانی فڕیاگوزاری دەزگا پەیوەندیدارەکان جێگیرکراون بۆ خێراکردنی هەوڵەکانی ڕزگارکردن و گەیاندنی هاوکاری بەو کەسانەی کە گیریان خواردووە یان پێویستیان پێیەتی.
حەمدوڵڵا فیترەت جێگری وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هەوڵەکانی ڕزگارکردن لە سەرجەم ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەردەوامن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کەمپێک لە قەزای حەس کونەر دامەزرا کە لیژنەکانی خزمەتگوزاری و هاوکاری هەماهەنگییان بۆ پێداویستی و یارمەتییە فریاگوزاریەکان کردووە و وتی، دوو سەنتەر لەنزیک ناوچەی کارەساتەکە دامەزران بۆ سەرپەرشتیکردنی گواستنەوەی بریندارەکان و ناشتنی کوژراوەکان و ڕزگارکردنی ڕزگاربووان."
بە گوتەی جومعە خان نایل، بەرپرسی زانیاری و پەخشی مانگی سووری ئەفغانستان، بوومەلەرزەکە هەشت هەزار ماڵی لە پارێزگاکانی نەنگەرهار، نورستان، لاغمان و پەنجشیر و هەروەها کونەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان وێران کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.