رژێمی داگیرکەر سەرۆکی شارەوانی ئەلخەلیل دەستبەسەر دەکات

رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر شارەکانی نابلوس، قەلقیلیا، ڕامەلڵا و ئەلخەلیل و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان تەیسر ئەبو سونەینە سەرۆکی شارەوانی ئەلخەلیل بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا و دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان.
هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ دووبارە هێرشیان کردە سەر شارەکانی نابلوس، قەلقیلیا، رامەلڵا و ئەلخەلیل و ژمارەیەکی زۆر کەسی دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان تەیسر ئەبو سونەینە سەرۆکی شارەوانی ئەلخەلیل بوو.
هێزەکانی داگیرکەر لە قەزاکانی کەفر قەلیل، تەڵ، عەسیرە شەمالیە و کوسرە لانیکەم ١٣ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد. لە کاتی هێرشەکەدا بە توندی لە فەلەستینیێک درا و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. لە قەلقیلیا ٢ کەس و لە ڕامەلڵا ٣ کەس دەستبەسەر کران.
شارەاونی ئەلخەلیل لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی تەیسر ئەبو سونەینەیان دەستبەسەر کردووە و زیانێکی گەورەیان بە خانووکەی گەیاندووە.
ئەنجومەنی شارەوانی ئەخەلیل هێرشەکەی وەک "هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیرادەی خەلکی ئەلخەلیل و پرۆسەی دیمۆکراتیک" وەسف کرد.
بەرپرسانی فەلەستینی رژێمی داگیرکەریان وەک بەرپرسی ئەمنیەتی ئەبو سونەینە ڕاگەیاند و بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هەرچی زووە دەسوەردان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.