زەوی لەرزین لە سوودان: زیاتر لە هەزار کوژراو

لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە پاریزگای دارفووری وڵاتی سوودان گوندێک بە تەواوەتی لە ژێر خاکدا مایەوە و زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
بزووتنەوەی سوپای ڕزگاریخوازی سوودان کە ناوچەکەی کۆنترۆلکردووە سەبارەت بە رووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
بزووتنەوەکە ڕاگەیاند کە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا تەواوی خەڵکی گوندی تیرسین لە ناوچەی سۆنی گیانیان لەدەستداوە و تەنها کەسێک بە زیندوویی ڕزگار بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، کارەساتەکە بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ رووی داوە و گوندەکە بە تەواوەتی لە ناو چووە و بانگێشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرا کە بۆ دەرێنانی تەرمی قوربانییەکان هاوکاری بکەن.
مینی ئارکۆ میناوی پارێزگاری دارفوور سەبارەت بە رووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە رووداوەکە تراژێدیایەکە سنوورەکانی ناوچەکە تێدەپەڕێنێت.
هەروەها باسی لەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بە شێوەیەکی دەردناک گیانیان لەدەستداوە و بانگێشتی هاوکاری نێودەوڵەتی کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.