هاواری نائومێدی ئونروا: خەڵکی غەززە ئازار دەچێژن

ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
ئاژانسی فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ئونروا ڕایگەیاند، جارێکی دیکە خەڵکی سڤیل لە غەززە بە هۆی چۆڵکردنی زۆرەملێ کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنییەوە سەپاندووە، ئاوارە بوون و ئێستا هیچ شوێنێکیان بۆ پەناگە نەماوەتەوە.
ئاژانسەکە لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە، "لە غەززە شوێنێکی سەلامەت نییە، خەڵک ئازار دەچێژن. کەس لە غەززە سەلامەت نییە، نەک خەڵکی مەدەنی، نە کارمەندانی چاودێری تەندروستی، نە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان."
ئونروا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە زیاتر لە ٦٥٠ ڕۆژە خەڵک لە دۆخێکی کۆمەڵکوژی و وێرانکاری و بێهیوایی بێ پچڕاندا دەژین.
هاوکات سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ئەمڕۆ پێشهاتێکی بەرچاویان ڕاگەیاند. ئەمڕۆ ٦ بارهەڵگری فریاگوزاری کە کەلوپەلی پزیشکی بەپەلەیان هەڵگرتبوو، کە لەلایەن یونیسێفەوە ئاسانکاری بۆ دەکرێت، دەچنە ناو غەززە.
ڕاگەیەندرا کە بارهەڵگرەکان هیچ یارمەتیەکی خۆراکیان هەڵنەگرتووە، بەڵام ئەو کەرەستانەی کە لەخۆدەگرن زۆر گرنگن بۆ بەردەوامی چاودێریکردنی بریندار و نەخۆشەکان کە لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٩٢١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٥ هەزار و ٢٣٣ کەس.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند لانیکەم ٦ کەس کوژران.
قەیرانی مرۆیی لە غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی شەهید بوون.
بزووتنەوەی انصارالله ڕایگەیاند کە ئەگەر کۆمەڵکوژییەکەی لە غەززە بەردەوام بێت، کەشتیی هەموو ئەو کۆمپانیایانە کە لەگەڵ بەندەرەکانی رژێمی داگیرکەر کاردەکەن دەکرێنە ئامانج لە هەر شوێنێکی جیهان.