ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٩ هەزار و ٩٢١ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٩٢١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٥ هەزار و ٢٣٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٢٥ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢٣٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٩ هەزار و ٩٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٥ هەزار و ٢٣٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەقید نیدال ئەبوزەید، شارەزای سەربازی، وتی: هەوڵدان بۆ چوونە ناو خاڵی بەهێز کە تیپی کفیر لێیە لە باشووری غەززە، ئەوە نیشان دەدات کە بەرخۆدانی فەلەستین دەستی کردووە بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی فەرماندەکانی ڕژێمی سەهیۆنی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٣٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٥ هەزار و ٨٧٠ کەس.
چالاکوانانی کەشتیی حەنزەلە کە لە لایەن داگیرکەرانی سەهیۆنی لە سەرانسەری جیهان دەستی بەسەردا گیرا، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ڕایانگەیاندووە، "بەهیچ شێوەیەک لە سوپایەک خەلکی فەلەسیتن برسی دەهێلێت خۆراک وەرناگرن."
حەماس بانگێشتی تەواوی گەلانی جیهان کرد کە لە ١-٣ی ئاب لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چالاکییەکان پشتیوانی لە بەرخۆدان ڕێکبخەن.